قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایه‌وە

قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایه‌وە

ئه‌مرۆ هه‌ینی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش ڕۆژی دیکەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە چواردە خاڵ پێکهاتووە و تیایدا وێڕای ئاماژەدان بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، هاتوچۆی پیادەش قەدەغەیە تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر گرنگ نەبێ و بەپێچەوانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.