قەزایەك مەكەنە قوربانی بۆ ڕوح كردنەوە بە گیانی مردووی پارێزگایەك دا

فەرهاد چۆمانی

 

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و بەرپرسانی نابەرپرسی ئەم یەكێتیە و لیژنەی داوەرنی نادادوەر، لەیاری فیناڵی فوتساڵی كچان لە ناو یاریگای تیپی سیروانی نوێ لە سلێمانی؛ دوای ئەوەی كە زانیان بە ئەنجامی ڕاستەقینەی یاری و یاریكردن ناتوانن جامەكە لە شێرە كچەكانی چۆمان ببەنەوە و دڵنیابوون كە خەریكە جام و نازناوەكە لە سلێمانی پایتەختی بەناو ڕۆشنبیریەوە دەچێتە باوەشی باڵەكایەتی لانكەی شۆرش .
بەرپرسانی ئامادەبووی تۆپێ و ناوبژیوانان ؛ ئەو پلان و بەرنامەیەی كە پێشتر دایان ڕشتبوو لە دوو دخولەكی كۆتایی دەستیان بە جێبەجێ كردن كرد . كە بەچەند دیمەنێك دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم .
ئەو هاوكارەی كە بیستبووم دادوەری نێو دەوڵەتیە ؛ هاوكارێكی باشی سیروانی نوێ بوو . بۆ سیروانی نوێ هاوكار هاوكار بوو یاریزانی شەشەم و حەوتەم بوو . نازانم ئەم كتێبەی لەكوێ هێناوە كە دەڵێن ئەو بەڕێزە ئامادەی كردووە ؟ باوەڕ بكەن ئەوەندەی خۆم دێنم و دەبەم دەڵێم: بوختانە ئەو هاوكارە نەوەك دادوەری نێو دەوڵەتی بگرە بەرگی كتێبەكەی بەناوی ئەو زاتەشەوەیە نەی دیوە !؟
ڕەوەند فتاح لە خۆشی یەكسان كردنەوەی یارییەكە لە بەرژەوەندی سیروانی نوێ ئاگای لە خۆی نەمابوو كە ناوبژیوانە چ جای یاریەكە . لە شاگەشكەیی هەر دەستی بە نێو چاوانە ڕووتاوەكەیدا دەهێنا وای دەزانی قژی ڕوواوەتەوە .
ڕۆژێك پێش یاری كۆتایی فوتساڵی كچان ناوی گۆڵكارانی خولەكە لە پەیجی ڕەسمی یەكێتی تۆپی پێ بڵاوكرایەوە ؛ لەوێ شۆخان نورەدین یاریزانی ژمارە ۱۰ ی چۆمان كە بە درێژایی خولەكە خوەنی "۵۳" گۆڵ بوو بە مەبەست نوسیبوویان "٤۹" گۆڵی هەیە . من چەند جاێكیش یەكێتی تۆپی پێم لە رێگەی مێسنجەرەوە ئاگادار كردەوە بەڵام ئەوان كە دیار بوو لەوكاتەوە پلانیان بۆ هەموو شتێك و یاریكردن بە یاری و ئەنجام دانابوو . لەگەڵیان بێ سود بوو . بۆیە من لەو ڕۆژەوە ئەو پلانەم ڕاگەیاند كە یەكێتی تۆپی پێ هەر چۆنێك بێت هەوڵ بۆ سەركەوتنی سیروان نوێ دەدات . ئەوەتا ئەمڕۆ لە ڕێگەی ناوبژیوانە بەناو نێودەوڵەتیاكانی جێبەجێی كرد .
دیمەنی یاریەكە لە گێمی دووەم : شاجوانی گۆڵچی دوو جار لە دەرەوەی ناوچەی سزا "ناوچەی گۆڵ" بە ئەنقەست لە یاریزانی دا كە یەكێكیان تووشی پێكان بوو و یاریەكەی جێهێشت كاكە هاوكاری نادادوەر چەند مەترێك دوور بوو ؛ كەچی چاوەكانی نەیدیت و ئەوەی یەكەمی هەر نەكرد بە فاوڵ .
دیمەنێكی تر : لە یاری فوتساڵ و ئەو كتێبەشی كە من یەقینم هی خۆی نیە ؛ با كاك هاوكار سەیری بكات كە پێنج فاوڵ دەبێت بە سزا "پەناڵتی" بەڵام هاوكار كردی بە فاوڵی پێنجەم . ئەتوانن بۆ ڕاستی ئەم قسەیەم سەیری یارییەكە بكاتەوە لەگەڵ كاكەكانی یەكێتی تۆپی پێ كە هەمووی لە تۆماری ڤیدیۆیی یاریەكەدا هەیە .

دیمەنی یاریەكە لە خولەكی كۆتایی : نازانم دادوەران و سەرپەرشتیار و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ بۆ وا كەوتبوونە پەلەپەل و هەناسە بڕكێ بۆ گرتنی فاوڵ و سزا لەسەر یاریزانە شێرەكانی چۆمان . لە ماوەی یەك خولەك پێنج سزا ؟ بۆچی و بە قسەی كێ ؟ بۆ ناوبژیوانی بەناو نێودەوڵەتی دەبنە جێبەجێ كاری پلانە هەڵەكانی كە لە سەروی خۆتان پێیان راگەیاندوون ؟ بۆ دەبێ شارچیەتیت لە سەروی ڕەوشتی وەرزشی و دادوەریت بێ ؟
دیمەنە سەیرەكە : هێزە ئەمنیەكەی شارەكەتان بوو . نازانم چ ناوێك و ناونیشانێكتان بۆ بدۆزمەوە ! كە لە جیاتی پاراستنی ئەمنیەت و هێوركردنەوە بوون بە بەشێك لە پاڵنەری ئاژاوە و گێرە شێوێنی ناو یاریگا .
هەموو ئەم دیمەن و كارانەی ئەمڕۆ ڕوویاندا پلان بۆ داڕێژراوی یەكێتی تۆپی پێ بوو كە دادوەرەكان ئەكتەری سەركی جێبەجێ كردنەكە بوون و قەزایەكیان كردە قوربانی
بۆ ڕوح كردنەوە بە گیانی مردووی پارێزگایەك دا ..
بۆیە من پێشنیار دەكەم بۆ دادوەرە بەڕێزەكان هەر كارێكتان گرتە دەست دادوەری دادگەر بن و با ڕەوشتان ڕێگە نەدات لە پێناو سەرخستنی یەكێك ؛ یەكێك بكەنە قوربانی . بە داخەوە ئەمڕۆ ئەو دادگەری و دادوەریەتانمان نەدی .
بۆ بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێ ؛ تكایە وەرزش لەوە زیاتر مەكوژن و بازرگانی بە پیرۆزیەكانی وەرزش و تۆپ مەكەن .
جەماوەری وەرزش دۆست و وەرزشەوانان و دەستەی كارگێڕی یانەی چۆمان و بەرپرسانی حكومی و حزبی باڵەكایەتی . بە ڕوونی دیارە چی ڕوویدا و چی گوزەرا لە یاری فیناڵی فوتساڵی كچان. بۆیە هەمیشە وابووەو دەبێت "ماسیە گەورەكان ماسیە بچوكەكان بخۆن "
كاپتن مەزن و شێرە كچانی فوتساڵی یانەی چۆمان ؛ هەرچیەك ڕوو بدات و ئەنجام هەر چۆنێك بێت هەموومان دەزانین كە ئێوە پاڵەوانن و هەر پاڵەوانیش دەبن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو