قەڵەوی زۆر، هۆكاری كۆكەیە

قەڵەوی زۆر، هۆكاری كۆكەیە

 

گروپێك لە پزیشكانی‌ ئوسترالی‌ لە لێكۆڵینەوەیەكی‌ نوێدا ئاشكرایانكرد، كە قەڵەوی‌ لە كەسانی‌ گەورە‌و پێگەیشتوودا یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانە، لە زیادكردنی‌ ئەگەرەكانی‌ تووشبوون بە كۆكە رەشە.
بە گوێرەی‌ هەواڵێكی‌ سایتی‌ سەلامەت نیوز، لە‌و لێكۆڵینەوەیەدا زانراوە، كە پێگەیشتوانی‌ قەڵەو بە بەراورد بە كەسانێك قەڵەو نین بە ڕێژەی‌ (50%) زیاتر مەترسی‌ تووشبوونیان بە كۆكە رەشە هەیە.
لێكۆڵینەوەكە نیشانی‌ داوە كە ئەو پێگەیشتووانەی‌ تەنگەنەفەسیان هەیە، یان دەرمان‌و تێكەڵەكان بەكار دەهێنن، زیاتر ئامادەیی‌ تووشبوون بە كۆكە رەشەیان هەیە. كۆكە رەشە بە گشتی‌ یەكێكە لە نەخۆشییە توند‌و مەترسیدارەكان لە منداڵاندا، بەڵام لەم ساڵانەی‌ دواییدا گەورەكان‌و پێگەیشتووانی هەندێ‌ لە وڵاتانی‌ وەك ئوسترالیا‌و ئەمریكاشی‌ گرتووەتەوە.

زۆرترین بینراو