قەیران و قەیران خووڵقاندن

شوكر محەمەد هەركی

لە هەر وڵات و نیشتمانێكدا، قەیران لە ئەنجامی پتەو نەبوونی كۆلەكەكانی حووكمڕانییەكی رەشید دورست دەبن، ئیتر پەیتا پەیتا لاشە و هەیكەلی داگیر دەكات، دواجار لێ دەبێتە ڤایڕۆسێكی هاوشێوەی كۆرینا، واتە پاراستنی دەستەڵاتێكی دیموكراسی هەرگیز ناكەوێتە ژێرباری ئەم قەیران و قەیران خووڵقاندنە، چونكە لەسەر بنەمای زانستی دورست بوون و پێگەیشتنی ئاسایی رەگ و توولەكانی درێژ كردن و گەشەیان كردووە، بەڵام جیاوازی كردن لەنێوان ئەم دوو چەمكە جیاوازییان بەجۆر و چەشن و رەهەندی ترە. چونكە خووڵقاندن ئەوە لە ئەنجامی هێز و هەژموونی ململانێی دەست رۆیشتووانی هەرێمی نێودەوڵەتی دەهێتە ئاراوە، نموونە گەلێك هەن لەم بوارەدا و رۆژەڤ راستییەكان دەسەڵمێنێت.
لە قۆناغەكانی مێژوو راستییەكان روونن، جەنگەكانی یەكەم و دوهەم، بەهاری عەرەبی تا هەنووكەی بارودۆخی ناهەمواری ناوچەكە پیدا گوزەر دەكات، بەتایبەتتر لە سوریا دەبینین پاش دە ساڵ ئەم هەژموونكارییەی خوڵقێنەری قەیران كۆتایی نەهاتووە، لە نێوان هێزگەلێكی دیار كە لەسەر زەوی سوریا تەسفیە حیسابات دەكەن، لە عێراقیش هەمان دارێژرا و بە بەرگێكیتر ئامادەگی هەیە.
لێرە دەبێت هۆكار و دەرەنجام و لێكەوتەكان بدەینە بەر شیكاری، هەر وەك ئاماژەمان پێدا هەموو ئەو حكومەت و دەستەڵاتانەی فشۆڵ و لەڕزۆك كە بەرگەی پارێزراوییان كم بێت، ئاسانتر تێكەڵ بە قەیران دەبن، ئەویش بە هۆی نەمانی خاك لاوازی سەروەری وڵات.
نەبوونی سیستمێكی تەندروستی ئیدارەدان، سەرۆكێكی بەهێز، لەناو چوونی ژێرخانی ئابووری، لاواز بوونی ئاستی بێ متمانەیی دبلۆماسی لە ئاستی وڵاتاندا، نەمانی دادپەروەری سیاسی و كۆمەڵایەتی، قۆرخكاری، رۆتینیاتی هەمە چەشنە، بە فیرۆدانی سەروەتی گشتی، نەبوونی دەرفەتی كار و بازاڕ و بژێو، نەمانی متمانە و خۆشەویستی نێوان دەستەڵات و گەلدا، هەموو ئەمانە سەر دەكێشن بۆ تەشەنەكردن و گەشەكردنی شانەی ڤایرۆسی لەجەستەی وڵاتدا، دوا جار گۆمەكە دەشلەقێ و ئیتر لە هەموو لایەك جەستەكە لەر و رێخۆشكەر دەبێت بۆ لەناوچوون.
واتا نەهامەتی شەڕ، وێرانەی وڵات، ئاوارەیی، بەفیرۆدانی سامانی گشتی دەبنە قوربانی ئەم بێ هێزییە، خووڵقێنەرەكان دەگەنە ئاستی ئامانج پێكان، ئەویش بەگرتنەبەری رێ وشێواز و پلان دارشتن، بە درووستبوونی گروپ گروپێن، پرچەك كردن و بەگژدا چوونەوەی یەكتریان، لێرەدا وڵات هەر لە بازنەی خۆیدا دەخوولێتەوە، نموونەكان بەرجەستەن ئەوەتا لیبیا، سوریا، عێراق چەندین گرووپ و هێزی بچووك هەن هەریەكان لەژێر ناو و نیشانێك شەڕی بە وەكالەت و لە پێناو بەرژەوەندی هێزە مەزنەكان دەجەنگن.
هۆكار گەلێك هەن لە دوورستبوونی قەیران و خووڵقاندنی قەیران، راستە سنووری جوگرافیای سیاسی و هەڵكەوتەی جیۆپۆڵتیك پێوەرن، بۆ سنوور بەندی هەر وڵاتێك، لێ لە جیهانی ئەمڕۆ هێز و هەژموونی زانستی توانیویانە كار لەسەر عەقلییەت و دونیا بینین بكەن، ئەمیش دیسان بەهۆی سەروەر نەبوون و دادپەروەرییە، هەندێ جار دژە ئایدلۆژییەكانیش رێخۆشكەرن بۆ دەست پێوە گرتن، وەك جێبەجێكار ئەجێنداكان بەڕێوە دەبن، بە تایبەتی دەبینین گروپ گەلێك لەژێر ناوی ئایینی و تائیفی خۆیان رێكخستووەو كردەی سەربازی وەك ئەرك رادەپەڕێنن، سیاسییەكان بڕیار لەسەر وەستاندن و رێكەوتنەكان دەدەن، بۆیە لە كۆتایی هەر جەنگ و ماڵ وێرانییەك هاووڵاتی سڤیل دەبێتە قۆچی قوربانی، مانایەك نامێنێت بەناوی مافەكانی مرۆڤ، لەم جیهانەی ئەمڕۆ بەرژەوەندی و هەژموون پێوەری رێككەوتن و سەركەوتنەكانن لە سەرهەڵدانی قەیران و قەیران خووڵقاندنە.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو