كاتانچ بۆ چەند هەڵبژاردەیەك داواكراوە

كاتانچ بۆ چەند هەڵبژاردەیەك داواكراوە

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: سێرچكۆ كاتانچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رەتیكردەوە كە لە دانوستاندا بێ لەگەڵ چەند هەڵبژاردەیەك لە پێناو ئەوەی ریزەكانی هەڵبژاردەی عێراق جێبهێڵێت.
سەرچاوەیەك لە نێو یەكێتی تۆپی پێی عێراقەوە ئاشكرایكردوە، كە كاتانچ سلۆڤینی تەنها بیری لەسەر هەڵبژاردەی عێراقەو خەون بەوەوە دەبینێت كە ئەو هەڵبژاردەیە بۆ یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو سەربخات و بە هیچ شێوەیەك لە بیری وازهێناندا نیە.
كاتانیچ لە لایەن چەند یەكێتیەكی تۆپی پێی وڵاتانی كەنداوەوە گرێبەستی پێشكەش كراوە لە پێناو وەرگرتنی ئەركی مەشق و راهێنانی وڵاتەكانیان، بەڵام ئەو راهێنەرە ئامادەی تیادا نەبووە لەو بارەیەوە گفتوگۆ بكات.
بە شێوەیەكی فەرمی هەردوو یەكێتی تۆپی پێی عومان و كوێت گرێبەستیان پێشكەشی كاتانچ كردوە، بەڵام ئەو راهێنەرە بەهۆی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەیەتی هەموو جۆرە دانوستناێكی رەتكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو