كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با لە مانگی ڕه‌مه‌زان و وه‌رزی هاوین راگەیەندرا

كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با لە مانگی ڕه‌مه‌زان و وه‌رزی هاوین راگەیەندرا

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان رایگەیاند: "بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کە دەکەوێتە مانگی چواره‌وه‌، رۆژانە 20 كاتژمێر زیاتر کارەبا دەدەینە ھاووڵاتیان و ئەو چەند كاتژمێره‌ی دیکەش لە رێگەی مۆلیدەکانه‌وه‌ دابین دەکرێت".
وەزیری کارەبا باسی لەوەش کرد کە پێدانی کارەبا لە وەرزی ھاوین زیاد دەبێت، ناوبراو گوتی: "ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیەکین لە گەرمیان، کە مانگی پێنج تەواو دبێت و160 مێگاوات کارەبا دەچێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان، بەمەش بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەبێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ھاوینی ساڵی رابردوو تێکڕای رۆژانە زیاتر لە 17 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتیان دراوه‌ و ئەم ھاوینە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ساڵی رابردوو زیاتردەبێت.

زۆرترین بینراو