كارمەندێكی ئاسایش بەر هەورە بروسكە كەووت

كارمەندێكی ئاسایش بەر هەورە بروسكە كەووت

زاری كرمانجی-رواندز: كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایشی سۆران، لە سنووری رواندز بەر هەورە بروسكە كەووت و به‌سوكی زامدار بوو. .
لەمبارەوە عەمید سەدیق خۆركی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " راستە لەكاتی ئەركی رۆژانەیدا كارمەندێكی ئاسیشمان لە سنووری قەزای رواندز، بەر هەورە بروسكە كەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆرباشەو زیانێكی وای پێنەگەیشتووە".
  گووتیشی " گومان دەكرێت لە رێگەی تۆڕی مۆبایلەوە پاڵە پةستۆ و تیشكی هەورە بروسكەی بەركەوتبێت بەڵام دیاره‌ وا بەهێز نەبووە تا ئازاری زۆری پێبگات و به‌سه‌لامه‌تی رزگاری بووه‌..

 

زۆرترین بینراو