كارمەندێكی ژینگە پارێزی گیانی لەدەستدا

كارمەندێكی ژینگە پارێزی گیانی لەدەستدا

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: لەكاتی كۆكردنەوەی پاشماوەكان لە قەزای دوكان، كارمەندێكی ژینگە پارێزی بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە ئۆتۆمبێڵ گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان، ئەمڕۆ 25-7-2019 كارمەندێكی ژینگە پارێزی كۆمپانیایی شكار، كە كاری كۆكردنەوەی پاشماوەو خاشاكی كردووە، لە سنووری شارۆچكەی دوكان، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە ئۆتۆمبێڵی پاكەرەوە گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشكراوە" ئەو كەسەی بەهۆی رووداوەكە مردووە، ناوی یوسف ئەسعەد شەریف، تەمەن (16) ساڵ، چەند ساڵێكە كار لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو دەكات.

زۆرترین بینراو