كاریگەری خواردنی فستق بۆ دابەزاندنی كێش

كاریگەری خواردنی فستق بۆ دابەزاندنی كێش

لە لێكۆڵینەوەیەكی‌ زانستیدا كە لەلایەن تیمێكی‌ لێكۆڵینەوە لە ئەمریكا بەهاوبەشی‌ لەگەڵ بنكەی‌ لێكۆڵینەوەی خواردنی تایبەت و فەرمانگەی كشتوكاڵی‌ ئەمریكیی‌ بەڕێوەچوو، دەركەوت خواردنی‌ فستق دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی‌ مەترسییەكانی‌ تووشبون بە نەخۆشی‌ دڵ و هەروەها یارمەتیدەرە لە بەهێزكردنی‌ بۆڕییەكانی‌ خوێن، لەهەمانكاتدا كێش دادەبەزێنێت. لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن"فستق كاریگەریەكی‌ پۆزەتیڤی‌ زۆر گەورەی هەیە بەهۆی بوونی‌ ریشاڵی‌ خۆراكی‌ زۆر تیایدا، سەرەڕای بوونی مادەی (فیتوستیرول)، ئەمە جگە لەبوونی‌ مادەیەكی‌ خۆراكی‌ زۆر ڤیتامین و كانزاكان وەك ڤیتامین (ب1) و مس و مەنگەنیس و پۆتاسیۆم و ڤیتامین (ب6) و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر." ‌شارەزایانی خۆراك ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە بەرنامەی‌ دابەزاندنی‌ كێشیان هەیە كەوا فستق بخەنە ناو بەرنامەی‌ خواردنەكانیان، لەبەرئەوەی‌ 90% ئەو چەوریانەی‌ كە تیایدایە، سوودمەندە بۆ دابەزاندنی‌ كۆلیسترۆل لە جەستەدا بەشێوەیەكی‌ كاریگەر.

زۆرترین بینراو