كاریگەری راهێنان بۆ چارەسەری ئازاری شان‌و مل

كاریگەری راهێنان بۆ چارەسەری ئازاری شان‌و مل

لە هەندێك حاڵەتی لە ناكاودا كە تووشی كشانەوە یان جوڵەیەكی لەناكاوی ماسوڵكە و ران و شان‌و مل دەبن كە جێگای سەرسوڕمانە وئەم حاڵەتە ناخۆشە كاتێك روو دەدات كە دەمارێك فشاری دەكەوێتە سەر و ئازاری لێ دەكەوێتەوە. چەند راهێنانێكی تایبەت هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارە، ئەگەر هاتوو بە هۆی دانیشتنی بەردەوامی بەر كومپیوتەر یا خود ئیش و كاری فەرمانگە و ماڵ، هەستان بە ئازاری لە ناكاوی مل كرد، دەستەكانتان لە پشت ملتان دابنێن و سەرتان بەرەو لای راست بسوڕێننەوە.دواتر هەر بە هەمان شێوە، سەرتان بەرەو لای راست و بەرەو سینگ بهێننە خوارەوە. لەم بارەدا نابێت هەست بە هیچ ئازارێك بكەن و بۆ ماوەی 15 خولەك بەمجۆرە بمێننەوە و دواتر ماسولكەكانتان ئازاد بكەن.
هەمان جوڵە بۆ لای پێچەوانەش ئەنجام بدەن و هەرجارەی 3 جار لە هەر 2 لاكەدا دووبارە بكەنەوە.
راهێنانی چەناگە زۆر سوود بەخشە و پێویستە رۆژانە ئەنجام بدرێت بۆ تاقیكردنەوەی ئەم راهێنانە، دەتوانن لە پێش ئاوێنە بوەستن و نوكی پەنجەتان لەسەر چەناگە دابنێن. دواتر چەناگەتان بە هێمنی ببنە دواوە بە شێوەیەك ژێر چەناگەتان خڕە خڕی لێوە بێت. لەم كاتە سەرنجی شوێنێكی دوورتر بدەن و ونی مەكەن و جوڵەكان بە شێوەی یەكسان ئەنجام بدەن. ئەم حاڵەتە بۆ ماوەی 5ـ 8 چركە رابگرن و دواتر ماسوڵكەكان ئازاد بكەن و 5 جار دووبارەی بكەنەوە.
راهێنانی چەمانەوەی مل:
سەرتان راست رابگرن و دواتر بە هێمنی بەرەو لای راست بسوڕێنن. دواتر ناو لەپی دەست بەرەو بەشی چەپی چەناگە كەمێك پاڵ بدەن. تا 5 بژمێرن و ماسوڵكەكان ئازاد بكەن. ئەم كارە بۆ لای چەپیش ئەنجام بدەن.
دەستەكانتان لە هەر دوو لای لەش بە شێوەی هەڵواسین رابگرن.
شانەكانتان تا نزیك گوێتان بەرز بكەنەوە و بە بێ ئازار بكێشنەوە. ئەمكارە بۆ ماوەی 5 چركە 8جار دووبارە بكەنەوە. ئەم راهێنانە زۆر كاریگەر بۆ نەهێشتنی ئازاری شان‌و مڵ. لەسەر كورسیەك دانیشن و دەستەكانتان لە پشت سەرتان دابنێن و بە پشتیوانی دەستەكان، بە هێمنی سەیری سەقف بكەن. لەم حاڵەتەدا هەست بە كشانەوەیەك دەكەن و ئەم كارە 10 جار دووبارە بكەنەوە. ئەم كارە دەبێتە هۆی ئەوەی بە خێرایی ئازار و رەق بوونی مل نەمێنێت.

زۆرترین بینراو