كارەبای نیشتمانی كم دەكرێتەوە

كارەبای نیشتمانی كم دەكرێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە هۆی بوونی لۆدێكی زۆر لەسەر كارەبا، ئێستا 15 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند" بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، لۆدێكی زۆر لەسەر كارەبا هەیە، بۆیە ئێستا تەنها 15 بۆ 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتییان".
راشیگەیاندووە" لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك‌ و 500 هەزار هاوبەشی كارەبا هەن، ئێستاش رۆژانە سێ هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام ئەوەی زیادیكردووە خواستە لەسەر بەكارهێنانی، كە تەنها لەهەفتەیەكدا خواست 1100 مێگاوات لەسەر و ئەوەی بەرهەم دەهێندرێت زیادی كردووە".
جەختیشی كردۆتەوە " ئێستا 1100 مێگاوات خواست زیادی كردووە، لە وەرزی زستاندا ئەو خواستە لە دهۆك 1800 مێگاوات‌و سلێمانی 2200 مێگاوات ‌و هەولێر 2800 مێگاوات‌ و گەرمیانیش 350 مێگاوات كارەبایان پێویستە، بۆ زستانی ئەمساڵ بەگشتی چاوەڕوان دەكرێت خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز ببێتەوە".

زۆرترین بینراو