كارەكانی نەخۆشخانەی 25 قەرەوێلەیی سیدەكان 50% تەواوبوونە

كارەكانی نەخۆشخانەی 25 قەرەوێلەیی سیدەكان 50% تەواوبوونە

شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
كاروان فەیسەل، بەڕێوەبەری كارگێڕی تەندروستی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند" دروستكردنی نەخۆشخانەی 25 قەرەوێلەی سیدەكان كە كارەكانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەڕێوە دەچن، وادەی تەواوبوونی نەخۆشخانەكە دوو ساڵە، بەڵام هێشتا نەبووە ساڵێك لە دەست بەكاربوونی كارەكانی زۆر باش بەڕێوە دەچن و نزیكەی 50% كارەكان تەواوبوونە.
گووتیشی" نەخۆشخانەكە گەورەیە و چەندین بەشی جیاجیا لە خۆ دەگرێت، وەك بەشی لە دایك بوون، نەشتەرگەری، فریاكەوتن و ...هتد، ئەمەش ئاسانكارییەكی باشە بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە و دەورووبەری هەروەها قەرەباڵغیش لەسەر نەخۆشخانەكانی سۆران كەمتر دەبێت.