كار لەسەر بەفەرمی ناساندی دەروازەی زێتێ دەكرێت

كار لەسەر بەفەرمی ناساندی دەروازەی زێتێ دەكرێت

محەمەد ئامۆكەیی
كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی ناوەند و توركیا، لەبەغدا لەسەر بە فەرمی ناساندی دەروازەی زێتێ، لە دەڤەری مێرگەسۆر و دروستكردنی چەند بەنداوێك بەڕێوەچوو.
محمەد ئەمین فارس پێندرۆیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەفڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەزاری كرمانجی گووت " بۆ چەند پرسێكی گرنگ كۆبونەوی شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و توركیا لە بەغدا، بۆ دروستكردنی سێ بەنداوی هاوبەش لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەچوو، هەموولایەك رەزامەندبوون لەسەر دروستكردنی بەنداوەكان و بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، كۆبونەوەیەكی تر لە توركیا، ئەنجام بدرێت بۆ رێكەوتنی كۆتایی.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان باسی لەوەشكرد" لەو كۆبونەوەیەدا تەئكیدیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە پەلەبكرێت لە تەواوكردنی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی (زێت) و بەفەرمی ناساندنی، كە دەكەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، سنووری نێوان یاشورو باكوری كوردستان.

زۆرترین بینراو