كار لەسەر دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان دەكرێت

كار لەسەر دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان دەكرێت


زاری كرمانجی-هەولێر: نوسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، بەمەبەستی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆو پەیمانگاكان و دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و ماموستایانی گرێبەست.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆكی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند " لەكۆبونەوەی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، چەند تەورێكی گرینگ باسی لێوەكرا، هەروەها لە دانیشتنەكەماندا نوسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەمەبەستی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری خۆمان بۆ دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا راگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمانداوە بۆ دامەزراندنی ماموستایانی گرێبەست و چارەسەركردنی كێشەی وانەبێژەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "قسەشمان لەوەكرد كە بەدواداچوون بۆ سكاڵای قوتابیانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی و بكرێت، هەروەها تاوتوێ كردنی داواكاری ماموستایان و قوتابیان و فەرمانبەران و هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانیان.

زۆرترین بینراو