كاكەییەكان  لە پانتایی جوگرافیای جیاواز  هەمیشە چەوساوە بوونە

نووسینی: ناز فەلەكەدین كاكەیی
نەتەوەی كورد وەك گەلانی ڕووی زەوی خاوەن هەزاران ناوداری كەڵەمێر و پایەبەرزن، هەروەها سەدان شوێنە وار و مەرقەدو پەرستگای مێژوویی هەن بەهۆی  كەم تەرخەمی نێوان ترس و بارودۆخی ئەو سەردەمی تێدا وێران كراون و بێناز ماون، لە هیچ مێژوویەك تۆمار نەكراون.
زۆرتر لە چوار ملیۆن كاكەیی«یارسانی» لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین.
گۆرانەكان وەكو كۆنترین تیرەی كوردن كە ڕیشەی زمانی ئاڤێستایی مادیی ماچۆ كوردی ڕەسەنیان پاراستوە زمانی مێژوویی كاكەیی كورد زمانەكانە.
كاكەییەكان هەمیشە لە بەر توندوتیژی ئاین و ئاین زاكانی جیاواز چەوساوە بوونە، لە بەر پەرستگاكانیان لەسەر كەناری راستی رووباری سیروان  بەدرێژای مێژوودا بەرەو كەركوك  كۆچیان كردووە یارستانەكانی ئازەری بەناو نیشانەكانی قولی، شابدین، شاكە, شا موراد پیرە دلاوەر، لە ناوچەی ئازەربایجان بۆ ناوچەی هەورامانی تەخت  كۆچیان كردووە و لە دەورو بەری چیاكانی پاوە نیشتەجێ بوونە.
باوەڕ وایە لەكۆتایی هەموو كاكەییەكان دەگەڕێنەوە ئازەربایجان كە زێدی باو و باپیرانە، تەنانەت ئاگری زەردەشت لە م سەرزەمینە هێشتام بە نەكوژایی ماوە ئەمەش نیشانی پاكیە و بۆ لە ناو بردنی گوناهو پیسی.
چەندجار لە پەرستگا و مەڕاسیمی كاكەییەكانی ئازەری لە ئازەربایجان بەشدار بوومە ئێستا بە هەموو زمانەكان  یارسانیەكان لە جەم و پەرستگاكانیان  هاواریان بۆ یەزدان بردووە، بەڵكو كاكەیی ستم دیدە و زوڵم لێكراوەكانی كەركوك و خانقین و ناوچە دابڕاوەكان هاوكاری بكرێن و ژیانیان پارێزراو بێت، لە كۆتایی دەلێم كاكەیی كوردی رەسەن و  مێژووی كوردن.