كامیان مەترسیدارترە كۆڕۆنا یان ئالوودەبوونی منداڵ بەیارییەئەلكترۆنییەكان!؟

بەكر كاكۆ

هەر وەكو دەزانین، بۆماوەی نزیكەی شەش مانگ دەبێت،قوتابییان لەماڵەوەن، بەداخەوە ئەو ماوەیە زیاترو زۆر ترین كات خەریكی یارییەئەلكترۆرنییەكانن، تەنانەت خشتەی خەو و خۆراكیشیان تەواو تێك چووە، بیرو هۆشیان هەردەم لای مۆبایل و ئایپادەكەیە، هەتا لەكاتی نان خواردنیش، نانخواردنێكی تەندروست نییە، بیرۆهۆشیان هەر لای یارییەكانە، بۆیە لە ئێستادا كە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری كردنەوەی دەرگای قوتابخانەی داوە، ئەم بڕیارەش وەك دیارە تەنها بۆ سێ قۆناغە ئەوانیش پۆلەكانی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی و 12 ئامادەییە، لەبەرامبەردا كەوا قۆناغەكانی تر لەماڵەوە بەئەلكترۆنی وانەكانی خۆیان بخوێنن، ئەمەش لەكاتێكدا كەوا بەشێكی خەڵكی ئەو هەرێمە باری ئابووریان زۆر خراپە و هەیانە ناتوانێت ئەو ئامێرانە بۆمنداڵەكانی دابین بكات،جگە لە لاوازی ئەو هێلانەی كەوا سەرچاوەی دابینكردنی ئەنتەرنێتن، لەزۆر ناوچەی كوردوستان زۆر لاوازن،لایەكی تر،ئەگەر لەگوندێك ژمارەی قوتابیان هێندە زور نەبێ،هەرپۆلەو چەند قوتابی یەكە،ئەوە چ مەترسیەك هەیە،بۆیە ئەو بڕیار و ڕێنمایانە لێكۆڵینەوە لێووردبوونەی زۆرچاكی دەوێ،هەروا بەئاسانی و لەناو چوار چێوەی وەزارەت بڕیارەكان سەركەوتوونابێ،بۆیە پێویستی بەڕاپرسی و ڕاوەردگرتنی دایك و باوكی قوتابییانیشە،چونكە لەكۆتایی ئەوان بەرپرسیارن لەمنداڵەكەیان،بەڵام من دڵنیام لەكۆڵانێك ئەگەر 10 قوتابی هەبێت،ئەوا ئەگەر خانەوادەی قوتابییەك ناڕازی بێ و منداڵەكەی نەنێرێت، بۆ قوتابخانە ئەگەرنا زۆربەی خێزانەكان لە گەڵ منداڵەكان تەواو بێزار بوووینە لە كووچی ماڵەوە، بۆیە ئەگەر تۆزێكیش دوابكەوێت، هەتا سەرەتایی1-11 دەرگای قوتابخانە بەیەكجاری بكرێتەوە چاكترە لەو بڕیارەی ئێستا،من دڵنیام ئەو بڕیارەی ئێستا كێشەی زۆر بۆخێزانەكان و كارگێری قوتابخانە و خودی مامۆستایان دروست دەكات،بۆیە بەڕێنمایی تەندروستی و ڕۆژانە ڕێنمایی قوتابییان بكرێ لەلایەن مامۆستایان وكارگێری قوتابخانە،كەوا قوتابییان خۆیان بپارێزن ،بۆبەرژەوەندی گشتی و بردەوامی دان بە پڕۆسەی پەروەردەوفێركردن لە كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو