كاندیدە دەرنەچووەكانی پارتی دڵگرانن

كاندیدە دەرنەچووەكانی پارتی دڵگرانن

تایبەت بەزاری كرمانجی: بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە هەفتەنامەی زاری كرمانجی، كاندیدە دەرنەچووەكانی خولی ئێستای پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دڵگرانن،
یەكێك لەو كاندیدانە بە زاری كرمانجی گووت" دوای تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و كەوتنە سەر سكەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە دەبوایە وەك رێز و پێزانینێك ئەو كاندیدانەی نەیانتوانی سەركەون بۆ پەرلەمان بانگهێشت كرابان و سوپاسیان كرابایە، كە ئەمە نەكرا، وای لێكدراوەتەوە كە حزبمان لێمان بێ منەت بووە، لە كاتێكدا دەیان هەزار دەنگ بەهۆی ئەو كاندیدانەوە بۆ لیستەكە چووە".
گووتیشی " چەند كەسێكمان سەردانی بەرپرسی لقی 26ی گوڵانمان كرد و ئەو دڵگرانییەی خۆمان پێ راگەیاند، جەنابیشیان پەیامەكەی ئێمە گەیاندۆتە سەرەوە و چاوەرێی وەڵامین".

زۆرترین بینراو