كاپیلۆ نهێنی كێشەكانی رۆناڵدۆی ئاشكرا دەكات

كاپیلۆ نهێنی كێشەكانی رۆناڵدۆی ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: فابیۆ كاپیلۆ بۆیەكەمجار باسی كێشەكانی سەردەمی ریال مەدریدی لەگەڵ رۆناڵدۆی بەڕازیلی دەكات و رۆناڵدۆ بە هۆكاری زۆربەی كێشەكانی خۆی لە یانەكە دەزانێت.
فابیۆ كاپیلۆ، راهێنەری ئیتاڵی پێشووی ریال مەدرید لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی دەڵێت" رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی بەهرەمەند بوو لە كاروانی راهێنەرایەتی مندا، بەڵام لە هەمان كاتدا رۆناڵدۆ هۆكاری سەرجەم ئەو كێشانە بوو كە لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید تووشم دەبوون‌".
هەروەها كاپیلۆ دەڵێت" رۆناڵدۆ بەردەوام شەوانە لە یانە شەوانەكان دەمایەوەو سەرەڕۆیی و سەرپێچییەكانی زۆر بوون، دوای رۆیشتنی لە یانەكەمان و پەیوەندیكردنی بە ئەیسی میلان ئەنجامەكانمان باشتر بوون".
فابیۆ كاپیلۆ لە دوو كاتی جیاواز راهێنەرایەتی ریال مەدریدی كردووە، جاری دووەمیان لە ساڵانی 2006-2007 بوو، كە بەردەوام كێشەی لەگەڵ رۆناڵدۆی بەڕازیلی هەبوو، دەرفەتی یاریكردنیشی كەم پێدەدا و زۆربەی كات یەدەگ بوو.

زۆرترین بینراو