كایلی پاره‌ی به‌خشییه‌ منداڵان

كایلی پاره‌ی به‌خشییه‌ منداڵان

ئا: هۆژین شه‌وكه‌ت


مەیکاپ ئارتێستی پێشووی کایلی جێنەر تووشی رووداوێکی هاتووچوو بوو و پێویستی بە دەهەزار دۆلار هەبوو، به‌ڵام سەرەرای ئەوەی کایلی ملیاردێرە تەنها پێنج هەزار دۆلاری پێداو ە و کەمپینیشی بۆ راگەیاندووە بۆ کۆکردنەوەی پارە، بەڵام کایلی بەم کارەی رووبەرووی لێشاوێک رەخنەی توند بووە و به‌ کەسێکی خۆپەرست و رەزیل ناوی ده‌به‌ن، ده‌ڵێن وەفای بۆ کەس نییە سەرەرای ئەوەی ملیاردێرە بەڵام هیچ پارەیەکی پێویستی نەبەخشیوەتە مەیکاپئارتێستەکەی.
دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتە هێرشێکی زۆر توند کرایە سەر کایلی و بە کەسێکی رەزیل تۆمەتباریان کرا، لە دواین بڕیاریدا کایلی جێنەر بریاری  دا بڕی نیو ملیۆن دۆلار ببەخشێت بە هەرزەکارانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.
کایلی جێنەر بڕی 500 هەزار دۆلارەکەی بە فەرمی بەخشیوە بە نەخۆشخانەی مۆنرۆ جونیور كه‌ تایبەته‌ بە منداڵان، بۆ هاوکاری كردنیان له‌  وەرگرتنی چارەسەر و دەرمان.
بەخشینی بڕی 5 هەزار دۆلار بە مەیکەپ ئارتێستێکی دیار کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە روخساری شێوابوو پێویستی بە پارەیەکی زۆر هەبوو، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی بە كه‌سێكی رەزیل ناوی کایلی بچێت  لە کاتێکدا کایلی بە بچوکترین ملیاردێری گەنج ناوی ده‌ركردووه‌.

 

زۆرترین بینراو