كراسە ڕەشەكەی دایكی وایلێكرد جیاواز بنوسێت  

كراسە ڕەشەكەی دایكی وایلێكرد جیاواز بنوسێت  

 

"ناكرێت هەموو نووسینێك بخرێتە قاڵبی شیعر"

 محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: كراسە ڕەشەكەی دایكی و خەمی ئاوارەی و بێماڵی وایلێكردووە لەمنداڵیەوە جیاواز بنوسێت، خانمە شاعیر سروش هەڵبجەیی، لە گەڕەكی كانی عاشقانی  هەڵەبجە لە دایكبووە، وەك هەر خێزانێكی ئەو شارە لە دوای كیمیابارانەكە هەڵبجە بەجێدەهێلن  ڕوو لە دەڤەری  شارەزور دەكەن، سروش بەدەر لە كاری رۆژانە سەرقاڵە بە دونیای شیعر، بە گووتەی خۆی"8 ساڵ كاری كردووە لە چەندین ڕێكخراوی خۆبەخش و  وەك مامۆستا رۆڵی گێراِوە لە مەشقكردن و خوێندنی ماستەرشی تەواوكردووە، لە دیدارێكی زاری كرمانجی زیاتر دەچێتە نێو دونیای ئەدەب و لە دەستپێكی قسەكانی دەڵێت" من ئازار  دروستی كردوم لە منداڵیەوە خولیای نوسینبوم  و ئەوەش وایكرد بەردەوام بم دەشڵێت"شیعر زۆر مانا هەڵدەگرێت كەسانێك دەنوسن نابنە شاعیر واتە ناكرێت هەموو نوسینێك بخرێتە قاڵبی شیعر،  شیعر ئەبێ وێنەی راستەقینەی تیابێت كاتێ خوێنەر دەیخوێنتەوە خۆی تیا ببینێتەوە، پێم وایە مرۆڤی بریندار واتە خەمی هەبێ ئازاری هەبێ جا ئازارەكان پێوەریان نیە ئەكرێ ئازاری عەشقێك بێت، ئەبێ ئازارێكی خێزانی و منداڵی بێت ئەكرێ  ئازاری نیشمان بێ  وا لە مرۆڤ بكات پێنوسەكەی خەمەكانی  بەوێنە كراوی  هەست بنوسێتەوە."


"پێم وابوو كەسم نیە گوێم لێبگرێ جگە لە پێنوس و پەڕاوەكەم"


سروش ئەوەشی گووت" لە منداڵییەوە تێكڕای ئەم ئازارانەم هەبووە بۆیە دەستمكردە نوسین، پێم وابوو كەسم نیە گوێم لێبگرێ  جگە لە پێنوس و پەڕاوەكەم تا گەشتمە ئەمڕۆ، یەكەم جاریش كراسە ڕەشەكەی دایكم و خەمی ئاوارەی و بێماڵی وایلێكردم لەمنداڵییەوە جیاوازبم  و بنوسم."
ئەو خانمە لەسەر ئەو كەسانەی لە دوای ساڵەكانی دووهەزار دەستیان بردووە بۆ نوسینی شیعر بۆچوونی خۆی خستەڕوو زیاتر گووتی" لە بارەی شاعیرانی ئێستا هەندێكیان شتی جوان دەنوسن و هەندێكیشیان تەنیا قسەی كۆڵانەكان كۆدەكەنەوە ڕێزی دەكەن، بەڵام  دەبێ  پێان بڵێین كە هەوڵبدەن  بۆفێربون چونكە لە كۆتایدا نوسین هەستە ژینگەو كاتی ئەوان هەمان ژینگەی ئێمە نیە، بەڵام ناتوانم بیان خەمە ڕێزی ئەدەبیاتی بەرزەوە ئەكرێت ناوێكێ تازە بۆ ئەوان ڕێچكە كەیان دابنرێت."

"من قەحپە نیم تا ئێستا كراوەتە چوار زمان"


 سروش هەڵەبجەیی، ئاماژەی بەوەكرد خەمی خۆم و میللەت و تەنانەت واقیعی كلتووری كۆمەڵگەكەم لە شیعردا وێنە دەكەم، وەك ئەو كۆتا شیعرەی نوسیومە باس لەو روداوانە دەكەم بەناوی خۆشەویستییەوە كچانی پێ ناشرین دەكرێت و دواتر ناز ناوی سۆزانی و شتی تریان بەسەریاندا ساغدەكەنەوە  ئەم هەڵبەستەم نوسی كە دەڵێم"من قەحبە نیم  تا ئێستاش كراوەتە چوار زمان، جگە لە مەش لە شیعرێكی ترمدا باسی گەڕانەوی  شۆڕش  فرۆشتنەوەی بەگەنجانی تەمەنی ئێمە چارەنوس شۆڕش، شیعرێكی ڕەخنە ئامێز لە حكوومەت و سیاسییەكان بەناوی دەگەڕێنەوە كەواتە نوسینەكانی من فرە ڕهەندە  كۆمەڵایەتی، سیاسی،  عیشق."


"كلتووری ئێمە پێویستی بە چاكسازی تەواو هەیە"


سروش باسی لەوەشكرد" زۆر ژنی نوسەری جوانمان هەیە لە مێژووی ئەدەبیاتی كوردیدا و لەئێستاشدا جیاوازیەكی وا نابینم ئەگەر هەشبێ زۆر كەمە، بەڵام  كلتووری ئێمە پێویستی بە چاكسازی تەواو هەیە، بەڵام  مانای ئەوەنیە ژن  وێنەی خۆی نەبوە لەئەدەبیاتا  زۆر ژنی  جوان نوسمان هەیە لە تەوای پارچەرەكانی تریش." ئەمەوێت ئەوەش بڵێم" زۆر نوسەری  ژنمان هەیە  زۆر لە پیاوان جوانتر دەنوسن، بابەتەكان پێوەری نیە چونكە كەسایەتیەكان جیاوازن بەڵێ  ئەكرێت بگەنە یەك ئاست و  زیاتریش  چونكە ژن كاتێ دەنوسێت  زیاتر قوول دەبێتەوە  بۆ ئازارەكانی دەوروبەری."


"نەگەشتومەتە ئاستی عاشقبون چونكە مرۆڤ بگاتە عاشقبون دەگاتە ڕادەی  فەنابون"


لە دوا پەیڤەكانی دا سروش هەڵبجەیی،  نایشارێتەوە لەوانەیە كەسێكی خۆشویستبێت بەڵام دەرفەتی ئەوەی نەبوە پێی بگات."  لای  من عەشق بەردەوامە دەبێ بۆ ژیان عەشق هەبێت    وەك خۆم ڕەنگە كەسێكم خۆش وویسبێت و دەرفەت نەبوبێتبگەم پێی، بەڵام نەگەشتومەتە ئاستی عاشقبون چونكە مرۆڤ بگاتە عاشقبون دەگاتە ڕادەی  فەنابون بۆیە ناتوانم درۆیەكی وابكەم، چونكە لای من عەشق كۆتا دەرەجەی ژیانە، بۆیە نەگەشتوم بەوە هیچ كەسیش لای نەگەشتۆتە دەرەجەی عەشق بۆیە ئاساییە لەخۆشەوویستیدا  مرۆڤەكان  بگەنە ئەو قەناعەتە كە ناگونجێن یان ڕوداوێ ڕوبدات یەكتر جێ بێڵێن و بەدوای خۆشەویستیەكی تردا بگەڕێن، بەڵام مرۆڤ كە عاشق بێ مەحاڵە عەشقێكی  تر ببینێت  ئەگەر هەشبێ زۆر دەگمەنە.

زۆرترین بینراو