كردنەوەی تونێلی پیرمام دوادەكەوێت

كردنەوەی تونێلی پیرمام دوادەكەوێت

محەمەد ئامۆكەیی- پیرمام: كاركردن لە تونێلی پیرمام بەردەوامە و س80% كارەكانی تەواو بوونە.
جەنگاوەر خالید ئاژگەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام بە زاری كرمانجی راگەیاند" دیووی هەردوو تونێلەكە لە قیڕتاوكردن تەواوكراون، تەنیا كاركردن لە نێو تونێل ماوە هۆكاری دواكەوتنیشی بۆ نەبوونی رووناكی هەندێ پێداویستی تر دەگەڕێتەوە، بۆیە ناتوانین وادەی كردنەوەكەشی بدەین.
جێگای باسە بەكرانەوەی تونێلی پیرمام كار ئاسانی زیاتر دروست دەبێت لە نێوان شارەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و شەقڵاوەش دەبێت بە گەڕەكێك لە گەڕەكەكانی پایتەخت.

زۆرترین بینراو