كردنەوەی تۆنێلی پیرمام دوادەكەوێت

كردنەوەی تۆنێلی پیرمام دوادەكەوێت

محەمەد ئامۆكەیی- پیرمام: زیاتر لە 5 ساڵ دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی دوو كۆمپانیای توركیاوە، لە سنووری شەقڵاوە و پیرمام، چەند تونێلیكی لێداوە و بۆ كار ئاسانی و هاووڵاتیان لە زوو گەیشتنیان بە شارەكان، چەند مانگێگ دەبێت بەرپرسانی حكومی رایانگەیاندبوو" كە لە ئایندەیەكی نزیك ئەو تونیلانە دەكرێنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام دەلێت" هیچ وادەیك دیارنیە بۆ كردنەوەی، شوفێران داوادەكەن پەلەبكرێت لە كردنەوەی.
بەقسەی بەرپرسەكان با دەبوا دەمێكبا تونیلێكە هامووشۆی تیابكرابا، ئەم دەستپێكی قسەی شوفێریكی هیلی نێوان سۆران، هەولێرە، دەڵێت" بۆچی نەكرایتەوە نازانین سەرەتا باس لەوەدەكرا كەش و هەوا رێگرە لەبەردەم كردنەوەی خۆ ئێستا خەریكە لەگەرمان دەمرین، بۆ نەیان توانیووە تونێلی پیرمام و كاوانیان بكەنەوە، دەبێت ئەو بەرپرسانە جوابی ئەوە بدەنەوە كە دەیان گووت" مانگێكی تر نابات دەكرێتەوە، بۆیە ئێمە داوای ئەوە دەكەین كە پەلەبكرێت و لەكردنەوەی ماوەی چەند ساڵە ئەو خەڵكەی بەو رێگایە گوزەر دەكەن بێزاربونە لە دووری رێگا.
حەربی ئەحمەد، هاووڵاتییەكی تربوو گووتی" كرانەوەی تونێلی پیرمام و كاوانیان وادەكات مرۆڤ بە ماوەیەكی زۆر كەم بگاتە پایتەخت، ئەگەر سەرنج بدەین ئێستا رێگایەكە زۆر ناخۆشە ئەو هەموو پێچەی پیرمام، وایكردووە كە بە ماوەیەكی زۆر زیاتر بگەیە هەولێر، وێڕای دەستخۆشیمان بۆ حكومەت و كەرتی رێگاوبان دەخوازین، ئەو چاوەڕوانییە كۆتای بێت و هەول بدرێت بۆ رۆژانی داهاتوو ئەم تونێلە بكرێتەوە.
هاونیشتیمانەیەكی تریش پێچەوانەی ئەو هاووڵاتیانە باس لەوەدەكات" باشتر وایە رێگاو تونیلەكان دوابكەون لەبەر ئەوەی ئێستا كە حكومەت كارێك دەكات بە نیوەچڕی بەجێی دەهێلێت، بۆیە باشتر وایە كە كار لە پڕۆژەیەك كرا بەتەواوەتی جێبەجێ بكرێت.
لەسەر هۆكار و دواكەتنی تونیلی پیرمام، جەنگاوەر خالید ئاژگەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرمام، بۆ كرمانجی رایگەیاند" دیووی هەردوو تونێلەكە لە قیڕتاوكردن تەواوكراوە، تەنیا كاركردن لە نێو تونێل ماوە هۆكاری دواكەوتنیشی بۆ نەبوونی رووناكی هەندێ پێداویستی تر دەگەڕێتەوە، هەر ئەوەش هۆكار بووە لە دواكەتنی، بۆیە ناشمانەوێت بەكەم و كوڕی تونێل بكەینەوە، هیچ بەڵێنێكیش نادەین بۆ وادەیكردنەوەكەشی.
ئاژگەیی ئاماژەی بەوەشكرد" سەدا هەشتای كارەكان تەواوبونەو بەكرانەوەی تونێلی پیرمام، كار ئاسانی زیاتر دروست دەبێت لە نێوان شارەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و شەقڵاوەش دەبێت بە گەڕەكێك لە پایتەخت.

زۆرترین بینراو