كرۆمۆسۆمەكان هۆكاری نیوە سەرئێشەن

كرۆمۆسۆمەكان هۆكاری نیوە سەرئێشەن

پزیشكەكان هەوڵی زۆریان داوە تا هۆكاری دروستبوونی سەرئێشەی نیوە ئاشكرا بكەن، بەپێی هەواڵێك، تیمێكی‌ توێژەران ئاشكرایانكرد، سێ‌ كرۆمۆسۆم لە ترشی‌ ناوەكیدا بەرپرسن لە سەرئێشەی‌ نیوە، بەپێچەوانەی‌ بۆچوونەكانی‌ پێشووەوە، كە دەوترا سەرئێشەی‌ نیوە بۆ ماوەییەو لەدایكەوە بۆ كۆرپەلە دەگوازرێتەوە.
توێژەران لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ترشی‌ ناوەكی‌ نزیكەی‌ (23) هەزار خانم كردووە، كە لەو ڕێژەیە (5) هەزاریان سەرئێشەی‌ نیوەیان هەبووە، لەپشكنین‌و تاقیكردنەوەكاندا بۆیان ئاشكرابووە هۆكارەكانی‌ سەرئێشەی‌ نیوە دەگەڕێتەوە بۆ سێ‌ كرۆمۆسۆمی‌ بەرپرس.

زۆرترین بینراو