كریستیانۆ لە گفتوگۆدایە و قورئان دەخوێنێ

كریستیانۆ لە گفتوگۆدایە و قورئان دەخوێنێ

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە كە بابەتی گەڕانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تەنها پڕوپاگەندە نیەو ئەو یاریزانە نزیكە لە گەڕانەوەی بۆ مەدرید.
ئیدۆ ئاگێری رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا بۆ پرۆگرامی ئیل چیرینگتینۆی ئیسپانی دەلێت" بابەتی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریاڵ تەنها هەواڵێكی ئاسایی نییە، بیرۆكەیەك لەو بارەیەوە هەیەو لە گفتوگۆدایە".
ئاگێر جگە لەوەی هاوڕێی رۆناڵدۆیەو زۆرێك لە هەواڵەكانی رۆناڵدۆ لە رێگەی ئەم رۆژنامەنووسەوە بڵاودەكرێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێك لە رۆژنامەكانی ئیتاڵیا باسیان لەوە كرد كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە هۆی ڤایرۆسە كۆڕۆناوە دووچاری قەیرانی دارایی هاتووەو دەیەوێ بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ رۆناڵدۆ بفرۆشێت لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی یانەكەی.
لە لایەكی دیكەوە دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆناو وەستانی سەرجەم یارییەكان، یاریزانەكانی تۆپی پێش لە ماڵەوە ئێستا لە ماوەی كەرەنتینەدان و ناتوانن هیچ یارییەكی تۆپی پێ ئەنجام بدەن، بۆیە زۆرێك لە یاریزانەكان خۆیان بە شتێك سەرقاڵ كردووە، لە نێوشیان رۆناڵدۆ لە ئێستادا خۆی بە خوێندنەوەی پەرتووك كردووە لە نێوشیان پەرتووكی موسڵمانان قورئان.
ماڵپەری News1 ئیسڕائیلی لێدوانی رۆناڵدۆ بڵاو كردۆتەوە كە قسەی لەسەر مانەوەی لە ماڵەوە كردووە، باسی لە ماوەی كەرەنتین كردووە خۆی بە چی سەرقاڵ كردووە، رۆناڵدۆ لە لێدوانەكەی باسی لەوە كردووە كە لە ماڵەوە خۆی بە خوێندنەوەی پەرتووك سەرقاڵ كردووە لەم ماوەیە چەندین پەرتووكی خوێندۆتەوە.
رۆناڵدۆ بەردەوام بوو لە قسەكانی گووتی" لە كاتی كەرەنتینە كە بەتەنیا بوومە، لەم ماوەیە زۆر كتێبم خوێندۆتەوە، زۆریشم بیرم كردۆتەوە، لە ئێستادا دەستم كردووە بە خوێندنەوەی قورئان, زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەی دایكم بۆ ماڵەوە".
رۆناڵدۆ بەردەوام بوو لە قسەكانی دڵخۆشە بە چاكبوونەوەی دایك و گوتی" زۆر سوپاسگوزارم بە گەڕانەوەی دایكم لە نەخۆشخانە بۆ ماڵەوە، بە هیوای سەلامەتی بۆ خێزانەكانتان و خۆشەویستانتان".
پێشتریش چەند ماڵپەرێك نزیك لە رۆناڵدۆ باسیان لەوە كردبوو كاتێك رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید بوو چەند جارێك دەربارەی قورئان پرسیاری لە مەسعود ئۆزێل كردووە، گوێی بۆ گرتووە كاتێك قورئانی خوێندووە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو