كرێی مۆلیدە ئەهلیەكانی سۆران دیاریكرا

كرێی مۆلیدە ئەهلیەكانی سۆران دیاریكرا


زاری كرمانجی-سۆران: كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان جیاوازی هەبووە لە گەڕەكێك بۆ گەڕكێكی دیكە، لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەشێك لە هاووڵاتییانی سۆران، گلەیی لەوە دەكەن گوایە جیاوازی هەبووە لە وەرگرتنی كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی پێنجی رابردوو، واتە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێك پارەی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە ئەوەش نیگەرانی لێكەوتۆتەوە".
بۆ ئەو مەبەستە لە بەدواداچوونێكی زاری كرمانجیدا، لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامیەتی سۆران، ئاشكرای دەكات "پارەی كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (5)ی رابردوو لە نێوان 3 هەزار و 750 دینار بۆ (5) هەزار دینار بووە، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە هندێك خاوەن مۆلیدەكان كارەبایی زیاتریان بە هاووڵاتیان داوەو بەمەش بەپێی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا پارەكە دیاریكراوە.

زۆرترین بینراو