كرێی وانەبێژی مانگێك بەسەر مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت

كرێی وانەبێژی مانگێك بەسەر مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، دەستكراوە بە دابەشكردنی پارەی كرێی وانەبێژی مانگێكی مامۆستایان.
سالار سادق، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، رایگەیاند " دوای دابەشكردنی كرێی وانەبێژی مالانگی چوار، لەئێستاشدا دەستكراوە بە دابەشكردنی پارەی كرێی وانەبێژی مانگی (5)ی مامۆستایانی سنووری پەروەردەكەمان".
داواكاریش بوو لە بەڕێوەبەرو یاریدەدەرانی قوتابخانەكان، ئەوانەی پارەكەیان وەرنەگرتووە، سەردانی دیوانی پەروەردەكەمان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی و دابەشكردنیان بەسەر مامۆستایانیان.

زۆرترین بینراو