كلۆب داوای مەندی كردووە

كلۆب داوای مەندی كردووە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەو نزیكبوونەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، هەواڵی گەرمی رۆژنامەكانی جیهان گواستنەوەی یاریزانانە، لە دواین هەواڵی رۆژنامەی میرۆر باس لەوە دەكات كلۆپ دەیەوێ جەزائیریەك بكاتە بەرگری یانەكەی.
رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی لە نوێترین هەواڵی باسی لەوە كردووە، كلۆپ زۆر بە پەرۆشەوە داوای لە یانەكەی كردووە، عیسا مەندی بەرگری یانەی ریال بیتیس و هەڵبژاردەی جەزائیر بگوازنەوە یانەكەی بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤان دایك ببنە دوانەیەكی بەهێز بۆ وەرزی نوێ.
عیسای تەمەن 29 ساڵان بەرگریكاری بیتیس یەكێكە لە یاریزانە گرنگەكانی یانەكە، لە وەرزی ئەمساڵ بەشداری 30 یاری كردووە، ساڵی رابردووش توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی جەزائیر نازناوی جامی ئەفریقا بە دەست بهێنێت، بۆ فرۆشتنی رەنگە تەنیا 15 ملیۆن یۆڕۆی نرخەكەی بێت، بە هۆی ئەو قەیرانەی داراییە تووشی یانەكان بووە لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سەرجەم یانەكان هەوڵ دەدەن لە فرۆشتنی یاریزانەكان خۆیان لەم قەیرانە رزگار بكەن.
یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی چاوی لە یاریزانێكی هەڵبژاردەی جەزائیرە.
بۆیە ئەم یاریزانە گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال بێتیس لە ساڵی كۆتاییدایەو پێناچێت لە یانەكەی بمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا كێشەی تێكەوتووە.
جگە لە لیڤەرپول یانەی نیوكاسل یونایتدیش چاودێری ئەو یاریزانە دەكات و دەیەوێ بیباتە ریزەكانی.
عیسا ماندی تەمەنی 28 ساڵە، ساڵی 2016 لە یانەی ریمسی فەڕەنسی چۆتە یانەی ریال بێتیس، 30 یاری بەدرێسی یانەكەوە ئەنجامداوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی جەزائیریش خاوەنی 55 یاری نێودەوڵەتییەو گۆڵێكی بە درێسی هەڵبژاردەكەوە تۆماركردووە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو