كلۆپ 4 ساڵە كرێچیە

كلۆپ 4 ساڵە كرێچیە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: لەو كاتەوەی یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول رووی لە ئینگلتەرا كردوە بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی لیڤەرپوول وەربگرێت لە خانوی كرێدا ماوەی چوار ساڵە ژیان بەسەر دەبات.
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە، كە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سوپڕازێكیان بۆ كلۆپ كردوەو ئەو خانوەیان بۆ كلۆپ كڕیوە كە تێیدا كرێچی بووەو خاوەندارێتی ئەو خانوەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕێندن رۆجێرسی راهێنەری پێشوی یانەكەی و ئێستای یانەی لیستەر سیتی.
بەرپرسانی یانەكە بەهۆی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بەدەستیهێناوە، وەك دیارییەك ئەو خانوەیان بۆ كلۆپ كڕیوە بە بەهای 3.75 ملیۆن پاوەند.
كلۆپ وەرزی رابردوو توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی یانەكەی بباتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی ئینگلتەرا زۆر نزیك بوو، لە ئێستاشدا یانەی لیڤەرپوول پێشەنگی یانەكانی ئینگلتەرای گرتوەو نزیكرترین یانە لێوەی لیستەر سیت و مان ستین.

زۆرترین بینراو