كمترین كێشە بۆ راگەیاندنكاران درووست بووە

كمترین كێشە بۆ راگەیاندنكاران درووست بووە

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان :

نابێت خەڵكی نابەرپرسن بەردەوامبن لە چەواشەكاری دروو هەڵبەستن

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی كوردستان رۆژنامەنووسانی كوردستان بە بەردەوامی رۆماڵی چالاكییەكان دەكەن و بەشەو رۆژ لەسەر شەقامەكان كار دەكەن لە پێناو گەیاندنی پەیامی لایەنە تەندروستییەكان بە هاووڵاتییان، هەندێكیان رووبەڕووی توندوتیژی یا دەمەقاڵێ دەبنەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان. حاكم ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی سەندیكای رۆژمەنووسانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە راستیدا كاری میدیا گەیاندنی زانیارییە, لە سەردەمی كۆرۆنا میدیاكاران قەڵغانی راپەراندنی گەیاندنی رێنماییەكانی حكوومەت بوون، وەك ئاشكرایە ئەگەر میدیا نەبێت رێنماییەكان ناگەن بە هاووڵاتیان، بۆیە لە سەردەمی كۆرۆنا میدیاكاران رۆڵی هەرە سەرەكییان بینیوە، بەڵام نكۆڵی لەوە ناكرێت وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ لە كاتی دەركردنی رێنمایی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ بیریان لە میدیاكاران كردەوەو ئاسانكاریان بۆ كردن، لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان سەرەڕای ئەوەی هەندێك جار كێشە دروست دەبوو، بەڵام بە ئاسانی چارەسەر دەكرا و شتێكی وانەبوو میدیاكاران بەتەواوی رۆڵی خویان گێرا بە دەورێكی نیشتمانی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تێپەراندنی دۆخەكە بەتایبەتی لە راپۆڕتە مەیدانییەكانیان لە میدیای بینراو، بیستراو و خوێنراو دەورێكی باشیان بینی، لە كاتێكدا نزیك دەبینەوە لە 122 ساڵەی یادی رۆژنامەگەری كوردی و 22 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەستی ماندووبوونی میدیاكاران دەگوشین ."
گووتیشی " لەسەر دەمی كۆرۆنا هەندێك پێشیلكاری كراوە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان هەندێك كەیشە بە هۆی ئەوەی دادگا نیە و كێشە و پێشیلكارییەكان ئەوەندە روون نەبن، بەڵام لە بیرمان نەچێت حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ مافی خۆیان بوو هەر رێكارێك بگرنە بەر بەهۆی ئەوەی لەگەڵ كۆرۆنا لەبەردەم چارەنووسێكی نادیار داین، لەهەر هۆكارێكدا بۆ بێت سەندیكا بەیاننامەی دەركردوە" .
ئەوەشی خستەڕوو " پێمان وایە خەڵكانێك هەن كە بەرپرس نین لەم وڵاتە خۆشیان بە بەرپرس نازانن بەهۆی ئەوەی میدیا پێش ئەوەی میدیا بێت رەوشتە و ئەركێكی نیشتمانییە، سەرەتا دەبێت كاری میدیا گەیاندنی پەیامی نیشتمانی بێت و جێبەجێكردنی رەوشت بەهۆی ئەوەی ئەتەكێتی رۆژنامەنووسی بەشێكە لە رەوشت، ئێمە لەگەڵ ئای ئێن جی لە هەوڵێكداین داوامان كردووە نابێت ئەو خەڵكەی كە نابەرپرسن بەردەوامبن لە چەواشەكاری و درۆ هەڵبەستن بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بە بەرپرس نازانن" .
ئاماژەی بەوەشكرد " لە پار ساڵەوە بڕیاری بەستنی كۆنگرەی سەندیكای رۆژنامەنووسان دراوە، بەڵام كۆنگرە پێویستی بە ئامادەكاری زۆر هەیە و دوو مانگە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەرجەم ئۆفیسەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داخراون، كەی كات ئاسایی بۆیەوە قسە لەسەر بەستنی كۆنگرە دەكەین" .
لە كۆتایی دا روونیكردەوە" ئەمساڵ لە یادی رۆژنامە گەری كوردی سێ ژمارە 22 ی تێدایە كە رۆژی 22 ی نیسانە و 22 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامە نووسانەو 122 ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامە گەری كوردیە .هیوادارین لەم باروودۆخەدا رۆژنامەنووسانی كوردستان بە ئەركی نیشتمانی و پێشەیی خویان هەڵبستن وە داوای مافی رۆژنامەنووسان بكەن لە حكوومەت كە رێز لەو هەموو ماندووبۆنە بگرێت" .

زۆرترین بینراو