كه‌شناسی عێراق : سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ به‌رزترین پله‌

كه‌شناسی عێراق : سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ به‌رزترین پله‌

كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له‌ باشووری عێراق روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ خانه‌قین و به‌سره‌و عیماره‌ بگاته‌ 51 تا 52 پله‌ی گه‌رمی.

مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف، به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ و ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاندووی كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌م هاوینه‌ تۆمار ده‌كرێت.

روننیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌م مانگه‌ ده‌گاته‌ به‌رزترین پله‌ له‌مێژووی عێراق.

ده‌شڵێت: پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له‌ باشووری عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ خانه‌قین و به‌سره‌و عیماره‌ بگاته‌ 51 تا 52 پله‌ی گه‌رمی .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق

زۆرترین بینراو