
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: باران و به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت
زاری كرمانجی - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی 12 ی 2020 ، ئاسمانی ناوچەكانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ، ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، پلەی گەرما دادەبەزێت و لە لوتكەی شاخەكان و ناوچە كوێستانییەكان بەفر دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌سبه‌ی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.