كه‌شناسی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 38، سلێمانی 35، دهۆك 36، كه‌ركوك 41 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی 5 ی 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت كه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.
له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ چاو ئه‌مڕۆدا به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 40، سلێمانی 37، دهۆك 38، كه‌ركوك 42 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

زۆرترین بینراو