كه‌شناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌

 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 16 ی 5 ی 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی بڵاو كرده‌وه‌


كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت

ده‌شڵێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 36، سلێمانی 34، دهۆك 34، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ینی 17 ی 5 ی 2019، ئاسمان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ‌ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 36، سلێمانی 34، دهۆك 34، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت

زۆرترین بینراو