كوردستان پێویستی بە جەژنێكی نیشتمانی هەیە

ناسر هەركی

كوردستان پێویستی بە جەژنێكی نیشتمانی هەیە
لە (26ی گوڵان 1976ز) زەنگی شۆرشی گوڵان لێدراو بەهەزاران كەس بەجۆش و خرۆشی كوردایەتیەوە پەیوەندیان بەشۆڕشەوە كرد، گوڵان بووە شۆڕشی پیشكەوتنخواز و ئاشتیخواز گرنگی شۆڕشەكە بریتی بوو لە كۆتایی هێنان بەو ڕەشبینیەی كوردستانیان لەدوای نسكۆی (1975ز) كە ڕووبەرووی مرۆڤی كورد بووەوە، جارێكی تر گەڕانەوەی هیواو ئامانج بوو وەك موژدەیەك كە هەڵسانەوەو گەیشتن بەمافە ڕەواكان شتێكی گرەنتییە، بێگومان بەشێكی زۆریشی هاتۆتەدی.
شۆڕشی‮ ‬گوڵان بە رابەرایەتی‮ ‬و رێنوێنی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە سەردەمێكدا هەڵگیرسا،‮ ‬نائومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر كوردستاندا كێشابوو،‮ ‬دوژمن وایدەزانی‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆ شۆڕش بەرپا ناكرێتەوە و پێشمەرگەش شاخەكانی‮ ‬كوردستان نابینێتەوە،‮ ‬بەڵام لە ماوەیەكی‮ ‬زۆر كەمدا دوای‮ ‬رێككەوتن و خیانەتی‮ ‬جەزائیر،‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە رێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و بەشداریی‮ شەهید (ئیدریس بارزانی) و (سەرۆك بارزانی)‮ ‬بڕیاری‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬شۆڕشیان دەركرد لە ‬كوردستان، پێشمەرگە لە شۆڕشی‮ ‬گوڵاندا ئەو پەیامەیان گەیاندە دوژمن،‮ ‬كە ئێمە پێشمەرگەین و ماوین و هەر دەمێنین،‮ ‬كە بووە شۆك بۆ دوژمنانی‮ ‬كورد و شۆڕشی‮ ‬گوڵان درێژەی‮ ‬كێشا تا راپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 كە بەرهەمی پەیامی یەكڕیزی و ئاشتەوایی ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان بوو، ئەمرۆ ئامانجەكانی شۆڕشی گوڵان هێشتان بەرجەستەن پارتی وەك خاوەنی بەناوبانگترین و گەورەترین شۆڕشی كورد لە مێژوودا ئامانجەكانی زۆر لەوە گەورەترن كە دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان بكاتە قوریانی ململانێی ناتەندروستی هێزە سیاسییەكان لە كوردستان لە پێناو دەسكەوتی حزبی كەمتر لە دەسكەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی، پارتی خاوەنی بیر و هزرو رێبازێكە لە چوار پارچەی كوردستان لایەنگر و هەواداری هەیە و رێباز و ڕەوت و هزری بارزانی وەكو فەلسەفەی كوردایەتی سەیر دەكرێت و بیروهزری كوردانەی بارزانی نەمر قوڵتر لە پارتی بوون وجودی لە قۆڵایی جەماوەردا ڕووچووە ئەم ڕەوت و هزرەش هەر لە سەرەتایی بزووتنەوەی كوردایەتی لە ناوچەی بارزان دەستی پێكرد و لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان تۆختر بووەیەوە و شۆڕشی گوڵان سەركردایەتیەكەی بەو پەڕی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی ئاشتەوایی نیشتمانیان لە نێوان هێزە سیاسیەكان ڕاگەیاند و بەرەی كوردستانی لێ بەرهەم هات و بووە داینەمۆی پلان و ستراتیژیەتی ڕاپەڕینی كوردستان، ئێستا كە یادی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە هاوكات بوو لەگەڵ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەمان كاتدا تازە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەنگی پێدراوە و ئێمەی كورد لەسەروبەندی گفتوگۆی مافەكانمانین لەگەڵ حكومەتی عێراقی، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هێزە سیاسیەكانی كوردستان خەریكە توشی لێكترازان و هێرشی ڕاگەیاندن دەبن لەگەڵ یەكتری كە پێمان وایە دەسكەوتەكانی كوردستان بە گشتی نابێت بكرێنە قوربانی ململانێی حزبی بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی بەسەر هەڵوێستەكانی كوردستان هەبێت لە بەغدا، لە ڕاستیدا نەیارانی كوردیش هەر ئەمەیان دەوێت كە ئێمە پەرتەوازە بین و هەر رۆژێ كێشەیەكمان هەبێت، خاڵی لاوازی ئێمە دوبەرەكی ئێمەیە لە بەغدا، بۆیە پێم وایە ئێمەی كوردستانی هێشتان لە قۆناغی شۆڕش داین ئەم بەرخودان و بەرگریەی كە پێشمەرگە ‌قارەمانەكان بە سەرۆكایەتی (سەرۆك بارزانی)لە ماوەی رابردوو كردیان دژ بەچەتەكانی داعش و شەڕی بەرگری لە دەسكەوتەكان لە پردێ و سحێلا كە ئامانجیان نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو ئەو خۆڕاگرییە‌ بەشێك بوون‌ لە بەرگرینامەی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازی نیشتمانی، ئێستاش پێموایە دەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هەنگاوانە نوێ بكاتەوە پەیامەكانی شۆڕشی گوڵان تیكەڵ بە حكومڕانی بەهێز بكاتەوە و ئاشتەوایەكی سیاسی گشتیر ڕاگەیێنی و برا گەورەیی خۆی نیشانی هێزە سیاسیەكان بدات، هەر كاتێكیش پارتی دەستی دۆستایەتی و ئاشتەوایی بۆ هێزە سیاسیەكان درێژ كردبێت بە مانایی ئەوە نییە كە پارتی لە بێهێزی خۆیەتی بەڵكو هەمیشە پارتی لەو ساتانەی بەهێز بووە دەستی ئاشتەوایی و بەخشینی واڵاتر بووە لە پێناو ئامانجی نیشتمانی گەورە تر ئەم چەند رۆژانەی داهاتوو بۆ كوردستانیان هەستیار دەبێت ئیتر كاتی ئەوە هاتووە هەواڵی خۆش لە تەوای پارتەكانی كوردستان ببیستین كەلە دوای ئەم جەژنە و جگە لە هەواڵە ناوخۆ و بەردەوامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی، پێویستمان بە جەژنێكی ئاشتەوایی نیشتمانی سیاسی هەیە كە تەنها بەم هەنگاوانە دەتوانین لە گفتوگۆی مافەكانمان لە بەغدا سەركەوتوو بین".

زۆرترین بینراو