كوردستان .. تائێستا 32 ھەزار و 210 كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون

كوردستان .. تائێستا 32 ھەزار و 210 كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون

زاری كرمانجی - وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 574 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.

بەگوێرەی ئامارەكە لە 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە بەمشێوەیە:
هـه‌ولـێـر .. 7 کـەس
سـلـێمـانی .. 10
دهـۆك .. 2
هـه‌ڵـه‌بجـه‌ 1 کەس و راپـه‌ڕیـنیش 1

زۆربەی تووشبووانیش لە سنووری پارێزگای دھـۆكن و 336 كەس لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.

راشگەێندراوە لەو ماوەیەدا 299 تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە تائێستا 32 ھەزار و 210‌ كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون .

لە كۆی ئەو ژمارەیەشدا 20 هه‌زار و 492 تووشبوو چارەسەر كراون و 10 ھەزار و 511 كەسی دیكەش لەژێر چارەسەر دان.
ھەروەھا ھەزار و دووسه‌د و حه‌وت كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو