كورد بە یەك پاكێچ گفتوگۆ لەگەڵ كازمی دەكات

كورد بە یەك پاكێچ گفتوگۆ لەگەڵ كازمی دەكات

 

زاری كرمانجی: ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی بە زاری كرمانجی گووت، تا ئێستا فراكسیۆنە كوردییەكان هاوران كە دەنگ بە كابینەكەی مستەفا كازمی بدەین.
د. ناسر هەركی گووتیشی " تا ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامە لێكتێگەشتنی باش هەیە، لە نێوان سەركردایەتی سیاسی كورد و كازمی، بۆیە پێشبینی دەكەم دانوستانەكان ئەنجامی بە دواوە بێت".
زیاتر گووتی " گۆڕانكاری لە وەزیرەكان و هەندێك پۆستی دیكە دەكرێت، بەڵام كاتی راگەیاندنی ناو و كاندیدەكانی پۆستەكان نەهاتووە".

زۆرترین بینراو