كورد لە بەغدا هەموو پۆستەكانی خۆی وەردەگرێتەوە

كورد لە بەغدا هەموو پۆستەكانی خۆی وەردەگرێتەوە

زاری كرمانجی- بەغداد: د. ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە زاری كرمانجی گووت " جموجۆڵی چەكدارانی داعش بەردەوامە، بۆ نەمانی ئەو جموجۆلە پێویستە هەماهەنگییەكی تەواو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت، هەروەها پێویستە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە و هەوڵی جددی بدرێت بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140، كە تاكە رێگایە بۆ ئارام بوونەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە".
گووتیشی " كورد لە بەغدا هەموو پۆستەكانی خۆی وەردەگرێتەوە، بەتایبەتی ئەو پۆستانەی كە باڵان، لەگەڵ ئەوەی رێژەی كورد لەناو سوپای عێراق زیاد دەكرێت".
هەركی دەڵێ " جموجۆڵی چەكدارانی داعش بەردەوامە، بۆ نەمانی ئەو جموجۆلە پێویستە هەماهەنگییەكی تەواو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت، هێزێكی هاوبەش ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بپارێزێت، هەروەها پێویستە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە و هەوڵی جددی بدرێت بۆ جێبەجێ كردنی ماددەی 140، كە تاكە رێگایە بۆ ئارام بوونەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی گووت " ڕای فراكسیۆنی پارتی ئەوە بووە كە كوردێكی بێ لایەن و كەسێكی شارەزا ببێتە وەزیری داد، هەموو لایەنەكانیش لەسەر ئەوە ڕازی بوون، هەر ئەوەشكرا، لە هەمانكاتدا هەڵبژێردراوی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بوو، كەسێكیش بوو كە جێگای رەزامەندی خەڵكی كوردستان بوو، بۆیە دەنگمان پێدا، وەزیری پەروەردەش دەنگی پێویستی نەهێنا، هەر بۆیە پەسەند نەكرا، بەڵام لە زووترین كاتدا كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكرێت و دەنگی پێ دەدرێت".
ئەو لە بارەی ئەو پۆستانەی تا ئێستا بە وەكاڵەت بەڕێوەدەبرێن، گووتی" لیژنەیەك پێكهاتووە، ئەو لیژنەیە كار لەسەر پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە دەكات كە بە وەكاڵەت بەڕێوەدەبرێن، بۆ ئەوەی هاوسەنگییەك دروست بێت، كورد هەموو پۆستەكانی خۆی وەردەگرێتەوە، بەتایبەتی پۆستە باڵاكان، لەگەڵ ئەوەی رێژەی كورد لەناو سوپای عێراق زیاد دەكرێت".
زیاتر گووتی" چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكان تا ئێستا دیار نیە، لەگەڵ ئەوەی ئەو شوێنانەی پێویست بوون سەردانمان كردووە، وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری نووسراوێكمان كرد بۆ حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی سەردانی زیندانەكانی ئەوان بكەین و چارەنووسی ئەوان بزانین، بە دواداچوونیش بەردەوامە".

 

زۆرترین بینراو