كورد و عەرەب قەت نابن بە خوشك و برا بەڵام  دەبن بە ژن و مێرد

كورد و عەرەب قەت نابن بە خوشك و برا بەڵام  دەبن بە ژن و مێرد

 
 
ئامادەكردنی: دیدار سابیر
 
ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی هاوسەرگیری لەنێوان كورد لەچینی گەنجان و پیرەكانیش ڕووی لەزیاد بووندایە،هەریەكەو بەشێوەیەك لێكدانەوە بۆ ئەم دیاردەیە دەكات هەندێك بەشێكی باشی دەزانن دەڵێن كە عەرەبێكی ڕەسەن بوو بەژنت ئیتر تۆ ئاسودە دەژی!هەندێكیش بەخراپی دەزانن و پێیان وایە ژنی عەرەب قەت تا سەر لەگەڵ پیاوی كورد نامێنێتەوە وە دل نەرمیان بەرامبەر بەپیاوانی كورد زۆربەی بۆ بەرژەوەندیە!زاری كرمانجی لە ڕێگەی ڕێپۆرتاژی ئەمجارەیدا بەشێك لەو كەسانە دەدوێنی كە هاوسەرگیریان لەگەڵ ئافرەتانی عەرەب كردوە و لەچۆنیەتی ئاشنابونیان و چۆنیەتی ژیان كردنیان لەگەڵیان دەخەینە ڕوو.
حاجی حمد پیاوێكی تەمەن سەرووی شەست ساڵانە كە زانیمان ژنی عەرەبی هەیە خۆمان گەیاندە لای و لەبن دیواری مزگەوت دانیشتبوو پیاوێكی قیت و قۆزی سمێڵ ڕەش بوو كاتێك پرسیارمان كرد لەخێزانە نوێیەكەت چۆنی ماڵە خەزوورانی عەرەبت چۆنن؟ بەپێكەنینەوە گوتی" وازمان لێ بێنن عەیبمان نیە! نزیكەی سێ ساڵ بوو خێزانەكەم كۆچی دوای كردبوو منداڵم زۆر بوون خزمەتیان دەكردم بەڵام هیچ شت ناكات خێزانی خۆت ئیدی بەمنداڵەكانم گوت، من ژن دێنم سەرەتا هەندێكیان لاریان هەبوو بەڵام لەكۆتایی ڕازی بوون و ئێستا ژیان زۆر خۆشە و وەكو منداڵێك خزمەتم دەكات و خۆم بە سەد گەنجی ئێستا نادەم".
كارمەند گەنجێكی تری تەمەن 28ساڵان بوو بۆ زاری كرمانجی دواو گووتی"شەش ساڵ پێش ئێستا هاوسەرگیرم لەگەڵ ژنێكی كورد كرد شەش ساڵ بەس شەڕوو هەرامان بوو من بمگوتبا رەش ئەو دەیگوت: سپی !ئیدی لەكۆتایدا بۆ بەكێشەمان بەدوو منداڵەوە جیابوینەوە!دوای ساڵێك لەڕێگەی خزمێكەوە ئافرەتێكی تەمەن بیست و سێ ساڵانم دۆزیەوە كە عەرەب بوو بەڵام،ئەۆیش پێشتر هاوسەرگیری كردبوو!بەڵام پیاوەكەی بەبەر یەكێك لەتەقینەوەكانی رومادی كەوتبوو شەهید ببوو،ئیدی ڕێكەوتین و هیچ زێڕێكی لەمن نەویست!گووتی"تەنها لەگەڵم باش بە!ئێستاش ژیانێكی زۆر زۆر خۆش دەژین و منداڵەكانیشم وەك منداڵی خۆی سەیر دەكات!
حاجی سدیق پیرەپیاوێكی ڕیش سپی تەمەن شەست و پێنج ساڵانی پشت چەماوە بوو گووتی"عەرەبێكیان بۆدۆزیمەوە بیهێنم ئێمەش هێنامان و حەوت ملیون دیناری عێراقیم بە خانەوادەكەی دا!گواستمەوە سەرەتا زۆر خۆی بە باش دەنواند بەڵام،شەوێك هەستام لەخەو بینیم نەماوە ژوورەكان گەڕام هەر لێ نەبوو!لەكۆتایی سەیری ناوكانتۆرەكەم كرد كە دە ملیۆن دیناری تێدابوو بردبووی و ڕایكردبوو!هرچەند شكاتیشم كرد بەڵام،سوودی نەبوو هەم ژنم ڕۆی هەم پارەكەم!".
دایكی فاتیمە ئافرەتێكی تری عەرەبی تەمەن 29ساڵان بوو كە شووی بە پیاوێكی كورد كردبوو كاتێك لەڕێگەی زاری كرمانجی پرسیاری ئەومان لێ كرد چۆن لەگەڵ ئەو پیاوە هاسەرگیریت كرد؟ گووتی: پیاوەكەم پۆلیس بوو یەك كچم هەبوو بەڵام تیرۆرستان پیاوەكەمیان ڕفاندوو و كوشتیان!تەنها من و كچەكەم ماینەوە،بۆیە لەڕێگەی خزمێكەوە بەو پیاوەی ئاشنا كردم ئێستاش هاوسەرگیریمان كردوە زۆر زۆرم خۆشدەوێ ئەویش زۆر ڕێزم لێ دەگرێ و منداڵەكەشمی زۆر خۆشدەوێ 
 
دلشاد پیاوێكی تری تەمەن سی ساڵانی باڵا بەرز بوو كاتێك چیرۆكی ژیانی ئەومان زانی كە چۆن ژنێكی عەرەب پارەیەكی زۆری لێ خواردووە و ڕایكردوە گووتی"برادەرێكم هەبوو باغی هەبوو ئەو ژنەلای ئەو ئیشی دەكرد زۆر بەباشی باسی ئەوژنەی دەكرد منیش حەزم لەژنی دووەم بوو ئیدی هەرچەند لەگەڵ ژنی یەكەمم كێشە و شەڕمان زۆر كرد هەر قبوڵی نەكرد ژنی دووەم بێنم لەكۆتاییدا كردم بەقسەی خۆم ژنەكەم هێنا!سێ مانگ زۆر باش بوو لەگەڵم خزمەتێكی باشی دەكردم!بەڵام ڕۆژێك لەئیش گەڕامەوە لەماڵ نەمابوو و نزیكەی دوانزە ملیۆن دیناری عێراقی دزی بوو و ڕایكردبوو،تەلەفۆنم بۆ كرد دوو ڕۆژ وەڵامی نەدا ڕۆژی سێیەم وەڵامی دا گوتی وا لە انبارم بێیتە ئەوێ بەراكانم دەلێم بتكوژن!ئیدی منیش وازم لێ هێناو دامە دەست خودا".
 
مام یاسین یەكێكی تر بوو لەو ژنانەی كە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی عەرەبی خەڵكی بەغدا كردبوو بۆ زاری كرمانجی دواو گووتی" دووساڵ بوو خێزانەكەم كۆچی كردبوو،دوومانگی یەكەم بوكەكانم باش بوون خزمەتیان دەكردم،منیش بیرم لە ژن هێنان نەكردبۆوە دوای مردنی هاوسەرەكەم!بەڵام سەیرم كرد بوكەكانم و كوڕەكانم وردە وردە لە خزمەت كردنم سارد دەبنەوە !زۆر جار داوای پەرداغێك ئاوم لێیان دەكرد خۆیان لە گێلی دەداو وەڵامیان نەدەدامەوە!منیش خاوەن خانوەیەكی خۆش بوو بەناوی خۆم بوو!حەزیشم نەدەكرد كێشە دروست بكەم بۆ لەقی ئەوان چووم ژنێكی عەرەبم هێنا و بەشێكی خانوەكەم بەناوی ژنەكە كرد و گوتم:جا هەر پەرداغێك ئاوم بۆ مەهێنن(بەپێكەنینەوە)،مام یاسین بەردەوام بوو لەقسەكردن بۆ زاری كرمانجی و گووتی"سوپاس بۆ خودا ئافرەتێكی زۆر باش و پاك و گوێڕایلە و زۆر بەباشی خزمەتم دەكات و دەڵێ بەس تۆ بۆم باش بە من هەموو شتت بۆ دەكەم".
 
شوانیش یەكێكی تر بوو لەو كەسانەی كە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێكی عەرەبی ڕومادی كردبوو بۆ زاری كرمانجی دواو و گووتی" لەگەڵ خێزانەكەم كێشەمان زۆر بوو لەڕووی سیكسەوە كێشەمان هەبوو ئەو نەخۆش بوو نەیدەتوانی پێداویستیەكانی من پڕ بكاتەوە!منیش بیرم لە هێنانیی ژنی دووەم كردوە و چونكە ئەگەر ژنی دوەمم نەهێنابا تووشی كار و ئافرەتی خراپ دەبووم!بۆیە هاوڕێیەكم هەیە لەكۆنەوە دەیناسم پئم گوت!ئافرەتێكی موسڵاوی بۆدۆزیمەوە سووپاس بۆ خودا تابلێ ئافرەتێكی باش و لەخواترس و پاك و خاوێنە لەگەڵ ژنی یەكەم پێكەوە دەژین و وەك كەسێكی نزیكی سەیری ژنی یەكەمم دەكات و زۆر هاوڕێنە پێكەوە و خێزانەكەم بەهۆی ئەوەی نەخۆشی درێژ خایەنی هەیە بەبەردەوام دلی دەداتەوە و خزمەتی دەكات".
 
لەكاتی ئامادەكردنی ئەم ڕیپۆرتاژەی زاری كرمانجی پەیوەندیمان بە بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و توێژەران و پارێزەران كرد،ئەوان باسیان لەوە كرد كە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی هاوسەرگیری لەنێوان كورد و عەرەب ڕووی لەزیاد بوونە و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگەی بەم پڕۆسەیە داوە بەشێك لە توێژەران هۆكاری زۆری ئەم ڕێژەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە  بۆ ئەوەی كە زۆری داواكاری كچانی كورد لە ماڵی جیاو زێڕ و خەرجیەكی زۆر لەكوڕە و خێزانی كوڕەكان وای كردوە كە  بەشێك لە كوڕان دووربكەونەوە لە هێنانی ئافرەتی كورد و چونكە بەشێكی زۆر لە ئافرەتانی عەرەب زۆر گرینگی بە زێڕ و ماڵی دونیا نادەن.

زۆرترین بینراو