كوپا ئەمریكا كەوتە رێ‌

كوپا ئەمریكا كەوتە رێ‌

خولی كوپا ئەمریكا لە وڵاتی بەرازیل دەستی پێكرد، لە یاری كردنەوەی خولەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و پۆلیڤیا بە یەك گەیشتن و هەڵبژاردەی سامبا توانی یەكەم سەركەوتنی خۆی لە خولەكەدا بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵی بێبەرامبەر تۆمار بكات.
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە یەكەم یاری خۆی لە خولەكەدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شكەستی خوارد، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئاستێكی خراب و لاواز یارییەكەی ئەنجامداو نەیتوانی خۆراگیر بێ‌ و بتوانی سەركەوتن تۆمار بكات.
هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و قەتەر وەك میوان لە خولەكەدا بەشدارن، هەڵبژاردەی ژاپۆن بۆ جاری دووەمە بەشداری پاڵەوانیەتیەكە دەكات و قەتەریش بۆ یەكەم جارە بەشداری دەبێت.
هەڵبژاردەكانی بەشداربوو بەپێی پۆلینكراوی فیفا رێزبەندیان بۆ كراوە، هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنتین و ئۆرگوای لە سەروی گرووپەكان دێن و هەڵبژاردەكانی دیكەش بەپێی رێزبەندی خۆیان لە FIFA بەر گرووپەكان كەوتونە و بەسەر سێ گرووپ دابەشكراون، 6 هەڵبژاردەی یەكەم و دووەمی هەر سێ گرووپ سەر دەكەون و دوو باشترین سێیەمی هەر سێ گرووپیش بۆ قۆناغی هەشتەم هاوشانی شەش هەڵبژاردەی دیكە سەر دەكەون.
گرووپی یەكەم: بەرازیل - پیرۆ - فەینزوێلا – بۆلیفیا" گرووپی دووەم: ئەرژەنتین - كۆلۆمپیا - پارگوای - قەتەر" گرووپی سێیەم: ئۆرگوای - چیلی - ژاپۆن - ئەلئەكوادۆر.
یارییەكانی قۆناغی گرووپەكان
شەممە: 15 ـ 6 -2019 بەرازیل ـ بۆلیڤیا 3:30 بەیانی" یەكشەممە: 15 - 6 -2019 ڤێنزویلا ـ پیرۆ 22:0ی شەو" یەكشەممە: 16 - 6 -2019 ئارجێنتینا ـ كۆلۆمبیا 1:00ی شەو" پاراگوای ـ قەتەر 22:00ی شەو" دووشەممە: 17 - 6 - ئۆرگوای ـ ئیكوادۆر 22:00ی شەو" سێشەممە: 18 -6 -2019 ژاپۆن ـ چیللی 2:00ی بەیانی" چوارشەممە: 19 - 6 -2019 بۆلیڤیا ـ پیرۆ 12:30ی شەو" بەرازیل ـ ڤێنزویلا 2:30ی بەیانی" پێنج شەممە: 20 - 6 - 2019 كۆلۆمبیا ـ قەتەر 00:30ی شەو" ئارجێنتینا ـ پاراگوای 3:30ی بەیانی" هەینی: 21 - 6 -2019 ئۆروگوای ـ ژاپۆن 2:00ی بەیانی

زۆرترین بینراو