كوڕەگەنجێكی ناحیەی سیدەكان لە بریتانیا كوژرا

كوڕەگەنجێكی ناحیەی سیدەكان لە بریتانیا كوژرا

پێشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 16-9-2019، كوڕە گەنجێكی خەڵكی ناحیەی سیدەكان بەناوی و ناوی "هەمەوەند عەلی حوسێن"ە و تەمەنی 35 ساڵ لە وڵاتی بریتانیا كوژرا.
بە پێی گوتەی كەسو كارەكەی، هەمەوەند ساڵانێكە دانیشتووی وڵاتی بریتانیایەو بەدەستی چەند كەسێكی مافیا كوژراوە و پاشان تەرمەكەی شێوێنراوە و لە شوێنێكی چۆل فڕێدراوە و دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر تێپەڕبوونی ڕووداوەكە لە لایەن پۆلیسەوە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە. تا ئێستا تەرمەكەی نەگەڕێندراوەتەوە بۆ كوردستان و لەچاوەڕوانیدان
جێگەی ئاماژەیە " شایەنی باسە هەمەوەند كوڕی فەرماندە فەریق عەلی سیدەكەییە ولە كاتی شەڕی داعشدا لەگەڵ هاوسەرەكەی چەندین میلیان بڕی تاوەكو گەڕانەوە كوردستان چەكی شەڕەفیان لەشانكرد تا بەرگری لە خاكی كوردستان بكەن و تا كۆتایی شەڕی داعشیش لە سەنگەرەكانی بەرگریدا مانەوە و دوای كۆتایی هاتنی شەڕیش گەڕانەوە بۆ بەریتانیا و بەداخەوە پێش نیوەڕۆی دوێنێ دەكەوێتە بۆسەی گروپێكی مافیاو بە شێوەیەكی دڕندانە دەكوژرێت.

زۆرترین بینراو