كوژرا و بریندارانی گوندی كه‌ژه‌ك گه‌یاندرانه‌ نه‌خۆشخانەی ئاشتیی

كوژرا و بریندارانی گوندی كه‌ژه‌ك گه‌یاندرانه‌ نه‌خۆشخانەی ئاشتیی

زاری كرمانجی–سیدەكان: ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سیدەكان شەڕ لە نێوان چەند بنەماڵەیەك روویدا و كوژرا و برینداری هەیە .
مقەدەم شیمال دێواری حامید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت " لە گوندی كەژەك سەربە ناحیەی سیدەكان شەڕە تەقە دروست دەبێت، بەداخەوە بەپێی زانیاریەكان گوایە لەم شەڕەدا كوژرا و بریندار هەیە و هێزە ئەمنییەكان لە كۆنتڕۆلكردنی دۆخەكەدان".
زیاتر گووتی" كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ئەو كێشەیە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەین و زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە" .
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی سۆران پشت راستی كردەوە و بە زاری كرمانجی راگەیاند " كەمەك پێش ئێستە تەرمی دوو هاووڵاتی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراون بە مەبەستی چۆنیەتی و هۆكاری گیان لە دەستدانیان، هەروەها سێ هاووڵاتی بە زامداری گەێنرانە نەخۆشخانەكەمان و لەلایەن تیمی تەندرووستی چارەسەری پزیشكییان بۆ دەگیرێتەبەر كە بەپێی زانیاریەكان لەسەر كیَِشەی زەوی و زار لە گوندێكی دەڤەری سیدەكان شەڕ لە نێوانیان درووست ببوو .

زۆرترین بینراو