كچانی چۆمان چوار گۆشەی زێرینیان مسۆگەر كرد

كچانی چۆمان چوار گۆشەی زێرینیان مسۆگەر كرد

یانەی چۆمان لە هۆڵی یانەی زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێز و چارەنووسسازدا رووبەرووی یانەی خاوەن ماڵ بوەوە.
بەر لەو یارییەدا یانەی چۆمان لە پلەی دووەمی گرووپ دەهات بە 22 خاڵ و یانەی زانكۆش لە پلەی سێیەمی هەمان گرووپ بوو بە بە 18 خاڵ یارییەكە بۆ هەردو یانە تایبەتمەندی خۆی هەبوو، بردنەوە بۆ یانەی چۆمان سەركەوتنی مسۆگەر دەكرد بۆ چوارگۆشەی زێن، سەركەوتنیش بۆ یانەی زانكۆی جیهان واتە دروستبوونی هیوا بۆ گەیشتن بە چوارگۆشەی زێرین، بۆیەش یانەی زانكۆی جیهان لە سەرەتای یارییەكەدا بە نیازی بردنەوە و سێ‌ خاڵی یاری یاریزانانی دابەزین و هۆڵەكەیان لە یاریزانانی چۆمان كردە جیهانێكی تایبەت بە خۆیان و توانیان لە گێمی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بۆ كچانی چۆمان بە كۆتا بێنن.
لە گێمی دووەم، كچانی چۆمان لەگەڵ دابەزینیاندا هەست دەكرا لەو بارە دەروونییە هاتینەنە دەرو بە ورەیەكی گەورە دابەزین و بە گۆلێك ئومێدی گەرانەوەیان بۆ ئاستی خۆیان نیشاندا، رێمۆنتادیەك لە چاوەكانی راهێنەر مازان و كچانی چۆمان بەدی دەكرا، یانەی چۆمان بەردەوام بوو لەو نیازەی خۆی و توانی یارییەكە بە تەواوی بگۆری بۆ بەرژەوەندی خۆی و هەژاندنی تۆری یانەی جیهان لەلای ئەوانەوە ببوو بە گەشتی سەركەوتن، لە ئەنجامدا توانیان یارییەكە بەجیاوازی یەك گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكەن و یارییەكە 7 بە 6 گۆڵ بە كۆتا هات، بەمەش یانەی چۆمان بە 25 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ پلەی یەكەمی گرووپی گرت و گەیشتنی بە چوارگۆشەی زێرین مسۆگەر كرد، یانەی سیروانی نوێش هاتە پلەی دووەمی گرووپ بە هەمان خاڵ.
لەمباریەوە سەرۆكی یانەی چۆمان عیسی چۆمانی لە لێكدوانێكدا گوتی: وێرای پیرۆزبایم دەست خۆشی لە یاریزان و ڕاهێنەر هەوادارانی یانەی چۆمان و دەستەی كارگێری دەكەم.
یانەی چۆمان وەكو تاكە یانەیە لە پارێزگای هەولێر شانبەشانی یانەكانی (زێرڤانی-ئەفرۆدید -سیروانی نوێ) دوو یانەی سلێمانی یانێكی دەهۆك و چۆمانیش وەك نوێنەری هەولێر لە چوار گۆشەی زێڕین دەجەنگێ، پشتیوان بەخوا ئەوەی لە توانامان بێ دەیكەین تاكو نازناو بۆ شارە جوانەكەی چۆمان بەدەست بینین
هەرچەند یانەی چۆمان دوو یاری ماوە لە كۆمەڵەكان بەڵام سوپاس بۆ خوای پێویستیمان بە بردنەوە نیە لەم یاریانە چونكە بێ ئەنجام دانی ئەم یاریەنە چوار گۆشمان مسۆگەر كردوە.

 

زۆرترین بینراو