كچە خوێندكارێك بە گوللە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

كچە خوێندكارێك بە گوللە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

محەمەد ئامۆكەیی:
لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران كچێك بە كوژراوی گەیێنداریە نەخۆشخانەی شارەكە.
مقەدەم شەماڵ دێواڵی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند" ئاگاداركراینەوە بە رووداوێكی كوشتن لە شارەدێی خەلیفان، دیاربوو كچێك بەگوللە كوژراوە و ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادای سۆرانە، بە گوتەی دایكی بەخۆی گولەی لە خۆداوە و هیچ كێشەیەكی نەبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو" كچەكە ناوی( ا ج ق) پیشەی خوێندكارەو لێكۆلینەوە سەرەتایەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانین ئەو كچە بەخۆی خۆی كوشتوە یان كوژراوە.

زۆرترین بینراو