كچە قوتابیەك لە شاری سۆران سووتا

كچە قوتابیەك لە شاری سۆران سووتا

زاری كرمانجی-سۆران: كچە قوتابییەكی دانیشتووی قەزای سۆران، ئاگر لە جەستەی كەوتەوەو گیانی لەدەستدا.
شێروان خالید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت " شەوی رابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە، بە بوونی ئافرەتێكی سووتاو، دوای گەیشتنی تیمەكانمان دەركەووت كە كچێكی لە دایكبووی 2004 بەناوی "ت-ك" دانیشتووی سۆران پیشەی قوتابی 90% جەستەی سووتابوو، دوای وەرگرتنی گوفتاری گوایە لەكاتی چێشت لێنان غازەكە تەقیوەو بەهۆیە ئاگر لە جەستەی كەوتۆتەوە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كرا.
ئاماژەشی بەوەدا " بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-11-2019 گیانی لەدەستدا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە، هەروەها دادوەری لێكۆڵینەوە داوی كردووە وتەی كەس و كاری وەربگیرێت لەسەر ئەم رووداوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو