كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان به‌ڕێوه‌چوو

كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان به‌ڕێوه‌چوو

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری زاری كرمانجی كه‌وتووه‌ ، لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌ن خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووه‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، داوکارییەکانی خەڵک و ئەو نوسراوانەی کە ئاراسته‌ی لیژنەكه‌ كرابوون گفتوگۆی چڕیان لەبارەوه‌ كرا و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی رێکاری یاسایی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان خرایه‌ روو.

زۆرترین بینراو