كۆتینهۆ دەگەڕێتەوە

كۆتینهۆ دەگەڕێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی خواستراوی بایرەن میونخ، دوای توشبوونی بە پێكانە یەك لە دوای یەكەكان دەگەڕێتەوە یاریگەكان.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، كۆتینهۆ دوای توشبوونی بە پێكان، بەتەواوی چاكبۆتەوەو ئێستا دەتوانێ لەگەڵ یانەكەی دەست بە مەشقەكان بكاتەوە.
كۆتینهۆ كە بە شێوەی خواستن یاری بۆ بایرەن میونخ دەكات، لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت و بەپێی چەند سەرچاوەیەكیش بێت، میونخ لەبەر پێكانە زۆرەكانی ئامادە نییە خاڵی كڕینەوەی ئەو یاریزانە كارا بكات.

زۆرترین بینراو