كۆرۆنا نەیهێشت لەیدی گاگا ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاو بکاتەوە

كۆرۆنا نەیهێشت لەیدی گاگا ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاو بکاتەوە

ئا/هۆژین شەوکەت
بڕیار بوو ئه‌مساڵ 2020 ئه‌لبوومه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند "لەیدی گاگا" به‌ گه‌شتێكی هونه‌ری بڵاو ببێته‌وه‌ كه‌ چه‌ندان وڵات له‌ خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی دنیاوه‌، بۆ هاوینی 2021 دوا خراوه‌.
هه‌وادارانی گاگا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی گاگایان ده‌كرد و خۆیان بۆ ئاماده‌بوون له‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئامادەکردبوو كه‌ ده‌بوو هه‌مان گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام دواخستنی ئه‌لبوومه‌كه‌ نارەحەتی بۆین درووستکردووە.
ئه‌لبوومه‌کەی گاگا به‌ناوی "كرۆماتیكا"یه‌ و ده‌بوو ئه‌مساڵ بڵاو ببێته‌وه‌ كه‌چی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ دنیادا رێی لێ گرت، بۆیه‌ ناچار بووه‌ بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو 2021 دوای بخات.
بڕیارە بۆ گەشتە هونەرییەکەی له‌ پاریسه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات و به‌دوایدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و شاری بۆستن، دواتر ده‌چێته‌ شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دایی و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌چێته‌ ویلایه‌تی نیوجێرزی، دواتریش گه‌شته‌كه‌ به‌ ئاهه‌نگی شیكاگۆ به‌كۆتا دێنێت، تیمی پۆپی ژنانی كۆریای باشوور هاوكاری ده‌كه‌ن و له‌ گه‌شته‌ هونه‌رییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵی ده‌بن.
لیدی گاگا كه‌ له‌ ساڵی 1986 له‌ مانهاتنی نیویۆڕك له‌ دایك بووه‌، ناوی ته‌واوی ستیفانی جوانی ئه‌نجێلینا جێرمانۆتا یه‌. جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ و تێكستی گۆرانیش ده‌نووسێت. له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێت، له‌ 2008دا بووه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوباونگ و شه‌ش جار خه‌ڵاتی گرامی وه‌رگرتووه‌. كۆڤاری "فۆربس" به‌ یه‌كێك له‌ 100 ژنی كاریگه‌ری دنیای ناو بردووه‌. یه‌كێكه‌ له‌و گۆرانیبێژانه‌ی زۆرترین ئاهه‌نگی خێرخوازیی ئەنجامداوە .

زۆرترین بینراو