كۆریای باشوور ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا

كۆریای باشوور ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا

زاری كرمانجی - هەولێر : پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز چۆی کوانژین کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی، ئەزموونی سەرکەوتووی کۆریای باشوور لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا، کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنیان، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆریای باشوور و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا و دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی کۆری لە هەرێمی کوردستان کردەوە، هه‌روه‌ها به‌ڕێز كونسولی گشتیی كۆریا ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق كرد.

زۆرترین بینراو