كۆمەك و هاوكاری خەڵكی سیدەكان گەێندرایە كوردانی رۆژئاوا

كۆمەك و هاوكاری خەڵكی سیدەكان گەێندرایە كوردانی رۆژئاوا

موڕشید برادۆستی-سیدەكان: دوای ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، خەڵكێكی زۆری سڤیل بوونەتە قوربانی و هەزاران كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە ئاوارەی باشووری كوردستان بوونە، بەمەبەستی پێشكەشكردنی دەستی هاوكاری رێكخراوی باوەشی میهر كۆمەك و هاوكاری خەڵكی سیدەكانی گەیاندە ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوا .
جابر وەسمان بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی باوەشی میهر بۆ هاوكاری مرۆیی بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی و ئەركی سەرشانمان بەرامبەر بە خوشك و برایانمان لەڕۆژئاوا، كەمپینێكی كۆكردنەوەی كۆمەك وهاوكاریمان لەژێرناونیشانی ( هەموومان لەگەڵتانین ڕۆژئاوا ) راگەیاند و بۆماوەی هەفتەیەك بەردەوامی هەبوو .
زیاتر گووتی " دوێنێ دووشەممە ڕێكەوتی 2 – 12 – 2019 تەواوی كۆمەك و هاوكارییەكەمان گەیاند بە خوشك و برایانی ڕۆژئاوای كوردستان لەكەمپی بەردەڕەش كە خۆی لە ( 500 ) كارتۆن ئازووقە و چەندین كەلوپەلی تری وەك شیرودایبی مناڵان و كەل و پەلی تری نێوماڵ و پێداویستی تر .
بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی باوەشی میهر گووتیشی" لە رێگەی زاری كرمانجی دەمانەوێت سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویست و خەڵكی خواپێدرا و خێرخوازان بكەین كە لەم كەمپینە بەشداربوون و هاوكار بوون لە گەڵمان وە سوپاسێكی تایبەتی خەڵكی خێرخوازی دەڤەری برادۆست و گشت دام و دەزگا حكومی وحزبی و سەربازیەكانی سیدەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی دەڤەرەكەمان بكەین كە بەگڕووتینێكی زۆرەوە بەرە و پیری كەمپینەكەمان هاتن بەشداریان تێداكرد و هاوكار بوون .

بیروڕا

زۆرترین بینراو