كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا له‌ هه‌رێم سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد له‌ بارزان

كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا له‌ هه‌رێم سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد له‌ بارزان

شاندێكی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤن فەیگن، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019 شاندێكی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێكرا. دواتر لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی رێزی خۆم بۆ مەلا مستەفا و کەسوکاری بارزانییەکان و گەلی کورد پیشان بدەم و زیاتر لەو تراژیدیایە تێبگەم کە رووبەڕووی کەسوکاری بارزانییەکان و گەلی کوردستان بە گشتی بووەتەوە لەژێر دەستی دیکتاتۆری پێشووی عێراق.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا گوتی: پەیوەندییەكان پێشەوەچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و هیواخوازیشین لە ‌ئایندەیەكی نزیكدا هەولێر و بەغدا سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارە بكەن.

لای خۆشیه‌وه‌ سیروان بارزانی یاوه‌ری شاندی كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا له‌ هه‌رێم گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی وه‌كو خۆی باسی كردو ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه‌ و ئه‌نفال، حه‌زی كرد له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بێت.

زۆرترین بینراو